یەکەم دیداری نیشتمانی لەساڵیادی کۆچیدوایی سەرۆک مام جەلال-دا بەڕێوەدەچێت
کوردستان 10:38 AM - 2023-10-04
PUKMEDIA
دیداری نیشتمانی ساڵیادی کۆچیدوایی سەرۆک مام جەلال لە نەجەف
لە ساڵیادی کۆچی دوایی شکۆی نەتەوە و نیشتمان، سەرۆک مام جەلال دا لە نەجەف یەکەم دیداری نیشتمانی بەڕێوەدەچێت کە لەلایەن دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و دامەزراوەی بەحر ئەلعلوم سازکراوە.
سەرۆک کۆمار: مام جەلال سەرۆکی هەموو عیراقییەکان بوو
لە سەرەتای کۆڕبەندەکەدا، د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق لە وتارێکیدا رایگەیاند: "سەرۆک مام جەلال سەرۆکێک بوو بۆ هەموو عیراقییەکان و لە زۆربەی بارودۆخەکاندا عیراقی لە چەندین قەیران رزگارکردووە".
وتیشی: "خەباتی هاوبەشی نێوان سەرۆک مام جەلال و سەرکردە عیراقییەکان رۆڵێکی گرنگییان هەبووە لە رووخاندنی رژێمی بەعس و هێنانەکایەی فیدڕاڵی، نەجەفیش ئامادەییەکی زۆری هەبووە لە کلتور و کارلێکی سەرۆکی کۆچکردوودا، پەیوەندی پتەوی هەبووە لەگەڵ کەسایەتییە سیاسیی و زانستی و کۆمەڵایەتییەکانی نەجەف دا، کە کاریگەر بووە بە کەسایەتییەکانی ئەم ناوچەیە".
ئاماژەی بەوەشدا: "ئەمڕۆ ئێمە لەم تەلارە زانستییە کۆبووینەتەوە کە سەرۆکی کۆچکردوو بەشدارییەکی گەورەی کردووە لە دامەزراندنیدا کە وەک بەرزنرخاندنێکە لە رۆڵی سەرۆک مام جەلال بۆ پشتیوانیکردن لە ئاڕاستەی زانستی و ئەکادیمی کە بووەتە هۆی ئەو بەرەوپێشچوون و پەرەسەندنەی ئەمڕۆ پێی گەیشتووین، مایەی شانازیمانە کە ئەمڕۆ لەسەر رێبازە پیرۆزەکەی مام جەلال لێرە بەشداری دەکەین، پیرۆزبایی لە هەردوو دامەزراوەی بەحر ئەلعلوم و سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکەم بۆ ئەم کارە هاوبەشە".
باڵیۆز د. محەمەد سابیر: سەرۆک مام جەلال بۆ هەموو عیراق هەوڵیداوە
هەر لە مەراسیمەکەدا باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: "دڵخۆشین کە ئەمڕۆ نۆبەرەی کاری هاوبەشی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و دامەزراوەی بەحر ئەلعلوم، یەکەمین دیداری نیشتمانییە بۆ سەرۆک مام جەلال، بەوهیوایەین بتوانین چەندین کاروچالاکی زانستی و رۆشنبیری بە هاوبەشی لە نێوانماندا ئەنجام بدەین کە لە بەرژەوەندی رۆشنبیران و توێژەران و سیاسەتمەداران بێت".
وتیشی: "سەرۆک مام جەلال تەنها موڵکی کورد و یەک ئایین و یەک نەتەوە نەبووە، بۆ هەموو عیراق هەوڵی داوە، ئەمڕۆ سلێمانی هاتووەتە شاری نەجەف و لەڕێگای هەردوو دامەزراوەکەوە یادی سەرۆک مام جەلال و عەلامە محەمەد بەحر ئەلعلوم و پەیوەندییەکەیان بەرز رادەگرین و لەڕێگەی ئەم کۆڕبەندەوە باس لە هەڵوێستە نیشتمانییەکانی مام جەلال و رۆڵی بونیادنەرانە و دادپەروەرانەی بکەین، هەروەها باس لە جێپەنجەی مام جەلال دەکەین لە قۆناغە مێژووییەکاندا کە عیراق پێیاندا تێپەڕیوە لە رۆژی دامەزراندنی دەوڵەتی عیراقەوە، هیچ قۆناغێک نییە کە جێپەنجەی روون و ئاشکرا بوونیادنەرانەی سەرۆک مام جەلالی پێوەنەبێت".
سەرۆکی دامەزراوەی بەحر ئەلعلوم: مام جەلال رۆڵی دیار و پێشەنگانەی هەبووە
محەمەد ئیبراهیم بەحر ئەلعلوم سەرۆکی دامەزراوەی بەحر ئەلعلوم وتارێکی
پێشکەشکرد و رایگەیاند: "مایەی شانازیمە کە شاری نەجەف، شاری زانست و کۆشش و
خەبات، یەکەمین دیداری نیشتمانی بۆ کەسایەتییەکی دیاری نیشتمانی لەخۆبگرێت کە
رۆڵێکی دیار و پێشەنگانەی هەبووە لە بەرگریکردن لە عیراقییەکان لە سەردەمی
دیکتاتۆری".
وتیشی: "دامەزراوەکەمان لەگەڵ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
کاریکردووە بۆ رێزنان لەو کەسایەتییە ناوازە و تایبەتە کە ریبازێکی نیشتمانییانەی
هەبووە بۆ ئیدارەدانی وڵات بە ئامانجی چەسپاندنی شوناسی نیشتمانی".
ئاماژەی بەوەشدا: "کەسایەتی سەرۆکی کۆچکردوو کۆمەڵێک تایبەتمەندی
لەخۆگرتبوو، وەکو رۆشنبیری و زیرەکی و لێوەشاوەیی، ئەمەش وایکرد کە سیاسەت و رۆشنبیری
لە کەسایەتییە نیشتمانپەروەرییەکەیدا کۆبکاتەوە و بیکاتە یەکێک لە خەسڵەتە
دیارەکانی ژیاننامەی خۆی".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

