riklam

سەرۆک کۆمار:عیراق شانازی بەمام جەلال_ەوە دەکات

عیراق 09:36 PM - 2023-10-03
 دکتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق PUKMEDIA

دکتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق

سەرۆککۆمار

ئەمڕۆ سێشەممە 3-10-2023 دکتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق لە میانەی بەشداریکردنی لە یادکردنەوەی شەشەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال_دا وتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا رایگەیاند:"سەرۆک مام جەلال هێمایەکی نیشتمانی کورد و عیراقە کە رابردوو و ئێستا و داهاتووی عیراق شانازی پێوە دەکات"


دەقی وتارەکەی سەرۆک کۆمار:

 خوشکان برایان 
  ئامادەبووانی بەڕێز...
سڵاوی خوداتان لێبێت ..

 ئەمڕۆ کۆدەبینەوە بۆ یادکردنەوەی یەکێک لە دیارترین سەرکردە نیشتمانییەکانی عێراق و سیمبولی نەمری کورد، سەرۆک مام جەلالی نەمر، کە لە ماوەی ژیانیدا توانی بەژیری خۆی هەموان کۆبکاتەوە و ڕیزەکانی گەل و هەڵوێستەکان یەکبخات، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەسەڵاتێکی تۆتالیتاری کەنادادپەروەری دەرهەق بە گەلی عێراق پراکتیزە دەکرد ئێستاش لە ساڵیادی کۆچی دواییدا، هەموانی کۆکردۆتەوە  و ئەوە بیر دێنێتەوە کە عێراق و گەلەکەی لە هەموو بەرژەوەندییەکی تایبەتی و تەسک گەورەتر.

 من مام جەلال هەر لەو سەردەمەوە کە خوێندکاری ئامادەیی بوم دەناسم، هاوڕێ و مامۆستا و سەرکردە بووە و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانم بە درێژایی تەمەنم مایەی ورەبەخشی و شانازی بوون بۆم.

سەرۆک مام جەلال سەلماندی کە بەشێکی دانەبڕاوە لە خەڵکی کوردستان و عێراق، بەو پێیەی سیمبولی نیشتمانی کورد و عێراقە کە ڕابردوو و ئێستا و داهاتووی عێراق شانازی پێوە دەکات.

 کۆچکردووی مەزن جێیهێشتین کە زۆربەی ژیانی لە نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی و وڵاتانی دیکەدا بەسەربرد و دۆزی  گەورەی رەوای گەل لەگەڵ خۆیدا هەڵگرتبوو، بە خەباتی بێ وچانی ڕژێمی پێشووی چاوترسێنکرد و لە ڕێگەی ئەم خەباتەوە کە چەندین دەیە بەردەوام بوو، هیوا و ئومێدی بۆ گەل و وڵات لە ژیانێکی ئازاد و شکۆمەند و دیموکراسیدا بەدیهێنا ، هاوکات خەباتی ئەو لە پێناو بەدیهێنانی عێراقێکی دیموکراسی بو لەسەر بنەمای فرەیی و گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات و باوەڕبوون بە بیروڕای جیاواز.

 ڕێبەری مەزن مام جەلال جێی هێشتین و پاشخانێکی گەورەی خەباتی بەجێهێشتووە کە گەلی کوردستان شانازی پێوە دەکات. مام جەلال  ڕووناکی و چرای ئومێد و ڕێنیشاندەر بوو بۆ عێراقێکی ئازاد و سەقامگیر، ئۆغری ئەو کەلێنێکی گەورەی دروستکرد کە پڕکردنەوەی ئەستەمە، بەڵام پاشخانە گەورەکەی بووەتە ڕێنوێنی بۆ هەموو ئەوانەی کە سەرکردایەتی دەوڵەت و حزبەکان دەکەن، ئێمەش بەردەوام دەبین لەسەر ڕێبازەکەی.

مام جەلال تەنها خولیای سیاسەت نەبوو، بەڵکو تیۆریستێکی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیر بوو، پێی وابوو ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانە بەبێ دادپەروەری کۆمەڵایەتی بەدینایات.

 لە سەرکردەی مەزن مام جەلالەوە فێربووم کە دانیشتنە تایبەتی و گشتیەکان و تێکەڵبوون بە کۆمەڵ پێویستە، بۆ ئەوەی بە خەمی خەڵک و کێشەکانیان ئاشنابیت، سەرکردەی ڕاستەقینە ئەوەیە کۆمەڵگە بونیادەنێت و رۆڵەکانیشی بە  ڕاستگۆیی جۆش دەکات، مام جەلال بە درێژایی ژیانی کاری کرد بۆ ئەوەی تێکەڵ بە کۆمەڵگە بێت و ئاگاداری کێشەو گرفتەکانیان بێت.

بە پابەندبوون بە ڕێبازە پڕ بەرهەمەکەی، لەو کاتەوەی ئەرکی خۆمان لە ئەستۆ گرتووە، کارمان کردووە بۆ ئەوەی سەردانی مەیدانی بکەین تا لە نزیکەوە گوێبگرین و تێبگەین لەوەی کۆمەڵگە بەدەست چییەوە دەناڵێنێت و ئەو کێشە و ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە و ئەو بەربەستانە چین لە بەردەم ژیانیدا دروست دەکەن .

ڕێبەر مام جەلال هەموو مێژووی خەبات و ئەزمونی کۆمەڵایەتی خۆی خستە خزمەتی عێراقەوە، ئەو سەرکردەیە بوو کە کاری دەکرد بۆ بەرزکردنەوەی وورە لە سەردەمێکدا کە نائومێدی باڵی کێشا بو  بەسەر  خەڵکیدا لە ئەنجامی گۆشەگیری و نادادپەروەری و بەکارهێنانی توندوتیژی لە ڕادەبەدەر، دەرخستنی ئەو ڕاستییەی کە هیچ دەسەڵاتێک لە دەسەڵاتی گەل گەورەتر نییە و هیچ ویستێک نییە کە لە ویستی گەل باڵاتر بێت.

سەرۆک مام جەلال پێی وابوو گەلی عێراق بە فرەچەشنی و پێکهاتەکانیەوە هێزن نەک لاوازی، وەک هەمیشە دەستەواژەی(هەموومان پێکەوە چەپکە گوڵەکەین) دووبارە دەکردەوە، لێرەوە دەست پێ دەکات هاوشانی هاوەڵانی خەباتگێری لە هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراق بۆ دانانی بناغەکانی سیستمی سیاسی نوێ لە دوای ساڵی ٢٠٠٣.

هاوکات لایەنی نێودەوڵەتی فەرامۆش نەکرد، بەو پێیەی لە نێوان ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتییەکان لە کاردا بو، هەروەها خەمەکانی گەلی خستبوە  سەرشانی، کاری دەکرد بۆ کۆکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان لە پێناو دۆزی رەوای عێراق، هەروەها  بێ وچان هەوڵیدەدا بۆ دەرخستن و پەردەهەڵماڵین لەسە کارە قێزەون و خوێناوییەکانی ڕژێمی پێشوو.

 سەرۆک مام جەلال تەمەنی لە خەباتی چەکداریدا بەسەر بردووە، بەڵام پێی وابوو کە چارەسەری ئاشتیانە باشترین ڕێگایە بۆ ژیانێکی ئاسودە و سەقامگیر و وشەی ئاشتی هەرچەندە گەورە بێت، لە بەڵای جەنگدا بچوکتر دەمێنێتەوە، بۆ ئەمەش ژیان و سامانی گەلان هەمیشە بە نرختر دەبێت.

داوای لێبوردن دەکەم بۆ کورتی وتارەکەم، لەبەرئەوەی ژیان و پێگە و مێژووی سەرکردە مام جەلال زۆر گەورەترن و ناتوانرێت بە لاپەڕە یان چەند دێڕێکی کورت گوزارشتیان لێ بکرێت هەروەک چۆن وتەی مەرجەعی  باڵا، سەماحەتی سەید عەلی سیستانی وەسفی کردووە بە (سەمامی ئەمانی عێراق). 

 نەمری بۆ سەرکردەی مەزن مام جەلال  .
سەرەخۆشی لە دڵەوە بۆ هەڤاڵان و خانەوادە و شوێنکەوتوانی رێبازەکەی.

سڵاوی خوداتان لێ بێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket