گەلاوێژ خان: مام جەلال، شكۆی ئەو نەتەوەیەی هەرگیز نامرێت
کوردستان 09:38 AM - 2023-10-03
ئەرشیف
خاتوو گەلاوێژ لەسەر مەزاری مام
خاتوو گەلاوێژ لە ساڵیادی ژیان ئاوایی شکۆی نەتەوەو نیشتمان، سەرۆک مام جەلالدا لە نوسینێکیدا بڵاوی دەکاتەوە: "شۆڕشەكەی تۆ ئەی ڕابەر، وەك فانۆسی گوندێكی ئەو بنارە، دڕی بە تاریكایی نسكۆی خەباتێكی چەكداریی ئەو سەردەمە دا و هەزاران ئەستێرەی شەهیدی خستە ئاسمانی كوردستانەوە و هەزاران گوڵاڵەسوورەی شەهیدی پێشكەش بە خاك كرد".
دەقی نوسراوی خاتوو گەلاوێژ.....
لەیادی شكۆی ئەو نەتەوەیەی هەرگیز نامرێت
وا ساڵ وەرچەرخایەوە و مامی گەورە بەجەستە لامان نییە بەڵام گیانی بەرزەفڕی بەسەر تاك بە تاكی كورد و هەموو ئازادیخوازانی جیهانەوەیە، بەڵام بیری وردی قوتابخانە و فەلسەفە و ڕێبازەكەی بوونەتە شكۆی نەتەوەیەك و یار و نەیار بەوپەڕی ستایشەوە یادی دەكەنەوە.
تۆ هێشتا منداڵ بوویت، بەڵام منداڵێكی بزێو و چالاك كە بیری كوردایەتی و یەكسانیخوازیی وەك كانیی بناری هەیبەت سوڵتان زایە ناو مێشكی تازە خەمڵیو بە بیری سیاسی و ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتیتەوە، كە بویشیت بە خەڵفێكی تازە نەمام ئیدی وردەوردە لەوە دەرچوویت كە كوڕی ماڵێك و خێزانێك و ئەندامی خێڵێك بیت، بەڵكو بوویتە درەختێكی ڕەگداكوتراو و ڕۆچوو بەخاكی نیشتیماندا و پەلوپۆت دەیان هەزار گەڵای سەوز و هەزار میوەی جۆراوجۆری گرت كە هەوان لە سێبەریدا دەحەسانەوە و تامیان دەكرد.
خۆ كاتێك كە بوویتە جحێڵێكی خورت و پێگەیشتوو ئیتر نەك خەڵكی كوردستان بەڵكو دار و بەردی نیشتیمان تۆیان ناسی و ئینجا شار بەشار و پایتەخت بە پایتەختی وڵاتان دەگەڕایت بۆ گەیاندنی دەنگی كپكراوی نەتەوەكەت بە هەموو لایەك.
نەوەستایت و شاخ بەشاخ و دۆڵ بەدۆڵ و دێ بەدێ و شار بەشار و وڵات بەوڵات سەركردایەتیی شۆڕشێكت كرد كە لەنێوان چوار دڕندەی دژی نەتەوەكەتدا نەعرەتەی لێدەدا، شۆڕشێك كە جارێك وەك پڵنگ هەڵمەتی دەبرد و جارێك وەك شێری بریندار بەرگریی لە خۆی و لە گەلەكەی دەكرد.. نەوەسایت و كاروانی شۆڕشت گەیاندە هەوار.
هێشتا هەر سەرەتای دەستپێكی ئێوەبوو كە كارەساتێكی قورس بەسەر جووڵانەوەكەدا هات و پۆلێك سەركردە و پێشمەرگەی عەوداڵی ئازادیی شەهیدكران. هێشتا هەر سەرەتای دەستپێكی شۆڕشەكەی ئێوە بوو كە ژمارەیەك سەركردەی دیار گەورەترین سەروەرییان لە زیندانەكاندا تۆماركرد و سەربەرزانە چوونە بەر پەتی سێدارە. بەڵام كاروانی خوێن لێ ڕۆیشتووی شۆڕش بە سەركردایەتیی تۆ هەروا دەڕۆیشت و بەرەو مەنزڵ هەنگاوی پێشمەرگانەی دەنا.
شۆڕشەكەی تۆ ئەی ڕابەر، وەك فانۆسی گوندێكی ئەو بنارە، دڕی بە تاریكایی نسكۆی خەباتێكی چەكداریی ئەو سەردەمە دا و هەزاران ئەستێرەی شەهیدی خستە ئاسمانی كوردستانەوە و هەزاران گوڵاڵەسوورەی شەهیدی پێشكەش بە خاك كرد و هەزاران زایەڵەی خۆڕاگریی گەیاندە زیندانە تاریك و نووتەكەكان.
ڕۆژێك نەبوو هەر لە قەندیلی سەركەشەوە هەتا دەشتی كاكی بەكاكیی گەرمیان داستانێك تۆمار نەكرێت و گورزێكی پشتشكێن لە دوژمنانی كورد و ئازادی و دژەماف نەدرێت، هەروەك ڕۆژێكیش نەبوو پۆلێك هەڵۆی بەرزەفڕ نەدەن لە شەققەی باڵ و خوێنی گەشیان نەڕژێتە سەر ئەم نیشتمانە دێرینەی كوردان، لەگەڵ ئەوەیشدا ڕۆژێك نەبوو ئێوە و هاوڕێكانت، بەتایبەتی تۆی سەركردە، نائومێد ببن و دەستبەرداری ئەو ئامانجە ببن كە لەپێناویدا دەژیان.
تۆ بە پێشمەرگایەتی دەستتپێكرد و سەركردایەتیی ئەو شۆڕشەت كرد كە گەیانتە مەنزڵی تائەمڕۆ، لەچیاكانەوە بەورئاسا دابەزیت و بوویت بەو كوردەی كە بۆ یەكەمجار و بە هەڵبژاردن بوویتە سەرۆكی ئەو وڵاتەی كە سەرۆكەكەی لێبووردنی بۆ هەموان دەركرد تۆ نەبێت!.
كە بوویت بە سەرۆكیش، وڵاتێكی پڕ لە ئاشووبی تایەفەگەری و بیری توندڕەوییت بەجۆرێك ئارام كردەوە كە دۆست و دوژمنت لەسەر یەك مێز دادەنیشاند و ئامۆژگاریت دەكردن. لەو لایشەوە (مورافەعە)ی سنوورەكانی باشووری كوردستانەكەی خۆتت بەڕوودا دەدا و كۆنترین نەخشەكانی مێژووت دەخستە بەردەمیان.
لەم ڕۆژەدا دەڵێین ئێمەی كورد بەوە سەربەرزین كە خاوەنی تۆین و تۆیش خاوەنی ئێمەیت، بەوە سەربەرزین كە سەرۆكێكی وەك تۆمان پێشكەش بە مێژووی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و جیهانیش كرردووە.
سڵاو و درود بۆ گیانی بەرزت.
گەلاوێژ
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

