ئەنجومەنی نوێنەران رێز و وەفا بۆ سەرۆک مام جەلال دەنوێنن
عیراق 04:48 PM - 2023-10-02
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەران
ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیاندا، دەقەیەک بۆ گیانی پاکی سەرۆک مام جەلال بەپێوە وەستان و سورەتی فاتیحایان بۆ گیانی پاکی نارد.
کاروان یاروەیس بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ جارێکی دیکە رێز و وەفایان بۆ سەرۆک مام جەلال دوپاتکردەوەو لەسەر داوای فراکسیۆنی یەکێتیش سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان دەقەیەک بەبێدەنگی بۆ گیانی پاکی سەرۆک مام جەلال بەپێوە وەستان".
هەر لەسەرەتای کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەراندا راگەیەندراوی فراکسیۆنی یەکێتی لەلایەن هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی، خوێندرایەوەو تێیدا ئاماژەی بەوە کرد: "ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال سەمامی ئەمانی عیراق، رۆژی 3-10 یە، کەیەکەم سەرۆکی عیراق بوو بەشێوەیەکی دیموکراسی هەڵبژێردرا و بەم بۆنەیەوە لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە رێز و وەفامان بۆ رۆحی سەرۆک مام جەلال دوپات دەکەینەوە".
هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: "لێرەوە بەڵێن دەدەین بە رۆحیەت و سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلالەوە خەبات دەکەین و هەوڵی پاراستنی رۆحیەتی پێکەوە ژیان و چارەسەری کێشەکان دەدەین و ئەم یادە دەکەینە بنەمایەک بۆ گفتوگۆ و لێک تێگەیشتن بۆ چارەسەری کیشەکان و هەوڵدان بۆ ژیانێکی ئازاد و دیموکراسیەت لە عیراق".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

