سەرۆككۆمار: كەمتەرخەمانی رووداوەكەی حەمدانیە سزابدرێن
عیراق 04:51 PM - 2023-09-29
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار
سەرۆككۆمار لە حەمدانیە
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق، ئەمڕۆ هەینی 29-9-2023، لەكڵێسای مار بەهنام و سارا سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانی كارەساتەكەی حەمدانیەی كرد و پاشان سەردانی گۆڕستانی قیامەی لەشاری حەمدانیە كرد، هاوكات بەیاوەری وەزیری تەندروستی د.ساڵح حەسناوی سەردانی نەخۆشخانەی كۆماری لە پارێزگای موسڵ كرد.
بۆ بەدواداچوونی بارودۆخی شارەكە و سەردان و بەسەركردنەوەی كەسوكاری قوربانیان و بریندارەكانی كارەساتی ئاگر كەوتنەوە دڵتەزێنەكە، بەیاوەری وەزیری تەندروستی بەڕێز د. سالح حەسناوی، گەیشتە شاری حەمدانیە و لەلایەن وەزیری كۆچ وكۆچبەران خاتو ئیفان جابرۆ، پارێزگاری موصل، نەجم عەبدوڵڵا جبوری و ژمارەیەك لە بەرپرسانی پارێزگاكە پێشوازیی لێكرا .
پاشان سەرۆك كۆمار، سەردانی كڵێسای مار بەهنام و سارای قەزای حەمدانییەی لە پارێزگای نەینەوا كرد، بۆ دەربڕینی دڵتەنگی و سەرەخۆشی كردن لە قوربانیانی كارەساتەكە و هەریەك لە سەرۆكی ئوسقوفەكانی موصل و دوروبەری مەتران یونان حەنۆ ، پێشوازیی لێكرا، هەر لەمیانی سەردانەكەیدا، سەرۆككۆمار پرسەو سەرەخۆشی قوڵی خۆی بۆ كەسوكاری قوربانیان و سەرجەم خەڵكی شاری حەمدانیە دەربڕی بۆ ئەو كارەساتە پڕ ئازارە و ئاماژەی بەوەدا كە ئەو ڕووداوە هەموو عیراقییەكانی بە هەموو پێكهاتەكانەوە غەمبار كرد.
لە وتەیەكەدا كە لە پرسەی قوربانیانی كارەساتەكە لە كڵێسای مار بەهنام و سارا بەڕێوەچوو پێشكەش بە گیانی پاكی قوربانییەكان كرد و رایگەیاند: "هەستی هەموو عیراقییەكان لەگەڵ خانەوادەی قوربانیان و بریندارەكاندایە"، راشیگەیاند: "ئەم كارەساتە لە دەرەوەی وڵاتیش دەنگدانەوەی و هاوسۆزی نێودەوڵەتی هەبووە و سەركردەكانی دەوڵەتان هاوخەمی و دڵتەنگییان بۆ ئەم تراژیدیا ئازاربەخشە دەربڕیوە ."
هەروەها ئاماژەی بەوەكرد: "سەردانەكەمان بە مەبەستی بینینی رووداوەكەیە و ئەو كاریگەرییە گەورەیەی لە دوای خۆی بەجێی هێشتووە، كە زیانێكی گەورەیە بۆ هەموو گەلی عێراق كە ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوەدان" ، جەختیشی كردەوە لەوەی كە هەر لە كاتی رودانی ڕووداوەكەوە لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمار و حكومەتەوە بەدواداچونی بۆ دەكرێت و سەرنجی بەردەوام هەیە بۆ گرنگیدان بە خانەوادەی شەهیدان و بێسەروشوێنەكان و دابینكردنی باشترین چارەسەر بۆ بریندارەكان و ئاماژەی بەشدا كە نابێت ئاسایش و سەقامگیری وڵات بەهۆی ئەو ڕووداوانەوە تێكبدرێت ودەبێ كەمتەرخەمانیش سزا بدرێن .
لە بەرامبەریشدا، قەشە یونان حەنۆ، ستایشی سەردانەكەی سەرۆكی كرد بۆ شاری حەمدانیە، كە گرنگیدان و هاوسۆزی بەڕێزیان نیشان دەدات بۆ خانەوادەی قوربانییەكان، هاوكات ڕونكردنەوەیەكی سەبارەت بە كاریگەرییەكانی ئەنجامی رووداوەكە پێشكەش كرد.
هەروەها داوای لێكۆڵینەوەیەكی دادپەروەرانە و شەفافی كرد لە هۆكارەكانی ئاگركەوتنەوەكە بۆ ئەوەی ئەوانەی بەرپرسن لە ڕوداوەكە ڕوبەڕوی دادگا بكرێن و قەرەبووی زیان لێكەوتوانیش بكرێتەوە.
هەر لەومیانەشدا سەرۆك كۆمار، چاوی بە ژمارەیەك لە كەسوكاری قوربانییەكان كەوت و گوێی لە داواكارییەكانیان و هۆكاری ڕووداوەكە گرت، جەختیشی لەوە كردەوە كە كەمتەرخەمی و نەبوونی مەرجی سەلامەتی و كەموكوڕی لە پاراستنی گیانی هاونیشتمانیان قبوڵناكرێت و ئەمەش پێویستی بەلێپرسینەوە لەو كەسانە هەیە كەكەمتەرخەم بوون، و هەركەسێك زیان بە هاووڵاتی و كۆمەڵگە بگەیەنێت دەبێت لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدا بكرێت .
راشیگەیاند پشتگوێ خستنی بەدواداچوون و وردبینی كردن لەلایەنە پەیوەندیدارەكانەوە كەمتەرخەمی یاسایی و خزمەتگوزارییە و پێویستی بە لێپرسینەوە و كاركردن هەیە بۆ ڕێگریكردن لە دووبارەنەبوونەوەی .
هەر ئەمڕۆ سەرۆككۆمار سەردانی گۆڕستانی قیامەی لەشاری حەمەدانیە كرد، بە یاوەری هەریەك لە وەزیرانی تەندروستی، بەڕێز د.ساڵح حەسناوی، كۆچ وكۆچبەران،خاتو ئیفان جابرۆ، پارێزگاری موسل، بەڕێز نەجم عەبدوڵا جبوری و ژمارەیەك لە بەرپرس و قەشەكانی پارێزگای موسڵ.
سەرۆككۆمار سورەتی فاتیحەی بۆ گیانی قوربانیانی كارەساتەكە خوێندو تاجە گوڵینەیەكی لەسەر گۆڕی قوربانیان دانا.
هاوكات سەرۆككۆمار بریندارانی كارەساتەكەی حەمدانیەی بەسەر كردەوە و لە بارودۆخی بریندارەكان و ئەو خزمەتگوزارییە پزیشكییانەی پرسی كە پێشكەشیان دەكرێت، هاوكات لەلایەن بەڕێوەبەری نەخۆشخانەوە لە بارودۆخی بریندارەكان ئاگاداركرایەوە، دواتر گوێی لە پێداویستییەكانیان گرت و جەختیشیكردەوە لەخستنەگڕی هەوڵەكان بۆ پێشكەكردنی هەموو پشتیوانییەك بە مەبەستی چارەسەركردن و چاكبوونەوەی گشت بریندارەكان .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

