riklam

پیرۆزباییەكان بۆ بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی

کوردستان 06:31 PM - 2023-09-27
پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA

پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

سەرۆک بافڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی عيراق كوردستان

بەبۆنەی بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، ژمارەیەك بروسكە و پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆك و تەواوی ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كراون.

دەقی پیرۆزباییەكان:


نوری مالكی: یەكێتی قوربانی بەنرخی بۆ كۆتاییھێنان بە قۆناغی دیكتاتۆری داوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەمڕۆ چوار شەممە بروسكەیەكی پیرۆزبایی لە بەڕێز نوری مالكی ئەمیداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی-یەوە پێگەیشت بەبۆنەی بەستنی كۆنگرەی پیێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە.

لە بروسكەكەی بەڕێز نوری مالكیدا ھاتووە: "بەستنی پێنجەمین كۆنگرە بە پایەیەكی پڕۆسەی سیاسی لە عیراق و لە بنیاتنەرانی سەردەمی نوێی سیاسی دادەنرێت".
ھەروەھا دەڵێت: "یەكێتیی نیشتمانیی قوربانی بەنرخ و فراوانی لە پێناو كۆتاییھێنان بە قۆناغی دیكتاتۆری پێشكەش كردووە، ھەروەك جێدەست و رۆڵی دیاری سەرۆك مام جەلال و بیری سیاسی دەوڵەمەندیشی بەبیرھێناوەتەوە".

بەڕێز نوری مالیكی ھەروەھا لە بروسكەی پیرۆزباییەكەیدا دەڵێت شانازی بە پەیوەندی سیاسی و مێژووییمان لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانی دەكەین، پەرۆشی خۆیشی بۆ گەشەپێدان و درێژەدان بەو پەیوەندییانە دووپات كردووەتەوە بەجۆرێك ئامانجە ھاوبەشەكان و خۆشگوزەرانی بۆ ھەموو پێكھاتەكان بھێنێتەدی.

 

عەبد ئەلسادە ئەلفرێجی: كۆنگرە رەنگدانەوەی پابەندی یەكێتییە بە خزمەتكردنی پرسەكانی گەلی كورد


بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەمڕۆ چوار شەممە بروسكەیەكی پیرۆزبایی لە بەڕێز عەبد ئەلسادە ئەلفرێجی ئەمینداری گشتی ھاوپەیمانی نەھجی نیشتمانی بەبۆنەی بەستی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نشتمانیی كوردستان پێگەیشت.

لە پیرۆژباییەكەدا ھاتووە: "شەرەفمەندین جوانترین و بەرزترین پیرۆزباییتان پێشكەش بكەین بەبۆنەی بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە" دووپاتیشی كردووەتەوە كە ئەم رووداوە بەبۆنەیەك دادەنرێت كە رەنگدانەوەی پابەندبوونتانە بە خزمەتكردنی پرسەكانی گەلی كوردستان و پتەوكردنی ھاوكاری لە ھەرێمی كوردستان.

ھەروەھا بەڕێز ئەلفرێجی لە پیرۆزباییەكەیدا ئەو ھەوڵە گەورانەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەرزنرخاندووە كە لەپێناو پتەوكردنی یەكڕیزی و سەقامگیری لە ناوچەكە دەیاندات، ھیوایشی خواستووە كۆنگرەی پێنجەم بۆنەیەك بێت بۆ تاووتوێكردنی ئەو پرسە گرنگانەی یاریدەدەر دەبن بۆ ئایندەیەكی باشتر بۆ گەلی عیراق.


ئەدهەم بارزانی: پێگەی یەكێتی لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق و ناوچەكە بەهێزە

ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئەیلول، ئەدهەم بارزانی بەبۆنەی بەستنی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و تەواوی ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتی كرد و رایگەیاند، "یەكێتی وەك هێزێكی كاریگەر سەنگ و قورسایی خۆی هەیە و لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق و ناوچەكە پێگەیەكی بەهێزی هەیە" وتیشی: "بە پشتیوانی خوای گەورە كۆنگرەیەكی سەركەوتوو ئەنجام دەدەن و هیوای زیاتر بە خەڵك و میللەتەكەمان دەبەخشن".

لە دەقی پەیامەكەی ئەدهەم بارزانیدا هاتووە، "بۆ برای بەڕێزم كاك بافڵ جەلال تاڵەبانی و تەواوی كادیر و ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی هێژا. وێڕای ساڵاو و ڕێزمان بەبۆنەی بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی و نوێبوونەوەی حزبەكەتان پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی كادیری و لایەنگرانی یەكێتی دەكەم. ئومێدەوارم كۆنگرەی ئەمجارەی یەكێتی ببێتە هۆكاری زیاتر ئەنجامدانی كاری پێكەوەیی و بەدەستهێنانی ئامانج و داواكارییەكانی خەڵكی كوردستان".

ئەدهەم بارزانی بەشێكی پەیامەكەی تەرخانكردووە بۆ باسكردن لە "گرنگی نوێبوونەوەی یەكێتی"، و ئاماژەی بەوەكردووە، "نوێبوونەوە لە سیاسەتی حزبەكەتان دەرفەتێكی زێڕینە بۆ یەكخستنی نێوماڵی كورد و بەهێزكردنی پێگەی كوردستان لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێم 

ئەو كەسایەتییە سیاسییەی كوردستان لە پەیامەكەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، "یەكێتی وەك هێزێكی كاریگەر لەسەر گۆڕەپانی سیاسی سەنگ و قورسایی خۆی هەیە و جگە لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێم، پێگەیەكی بەهێزیشی لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە هەیە. ئەمەش وادەكات بەستنی كۆنگرە لەم دۆخەدا كاریگەریی خۆی هەبێت و وابكات دۆخی هاووڵاتییانی هەرێم لە چەقبەستوویی دەرباز بكات".

رەشید ئەلعەزاوی بۆ سەرۆك بافڵ: بەئیرادەوە درێژەپێدەری رێبازی سەرۆك مام جەلال-ن


بەڕێز بافل تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت

پیرۆزبایی لەئێوەو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەركردایەتی و كادرو جەماوەرەكەتان دەكەم بەبۆنەی بەستنی پێنجەمین كۆنگرەو هەڵبژاردنتان بەسەرۆكی یەكێتی.
هیوای بەردەوامی و سەركەوتن و بەخششی زیاترتان لەئەركە حیزبی نیشتمانییەكان و لەرێچكەی حیزبایەتیدا بۆ دەخوازم كە سەرۆكی كۆچكردوو سەرۆك جەلال تاڵەبانی دامەزرێنەری بوو، ئێوەش لەئێستادا بەئیرادەو توانایەكی گەورەوە درێژەپێدەری ئەو رێبازەن.

 ئەوپەڕی رێزمان قبوڵ بفەرموون

رەشید ئەلعەزاوی
ئەمینداری گشتی حیزبی ئیسلامی عیراق

 

 پارتی پێشکەوتنخوازی کورد لەسوریا پیرۆزبایی لەسەرۆک بافڵ دەکات

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی پێشکەوتنخوزی کورد لە سوریا لە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و تەواوی ئەندامانی پێنجەمين كۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات، بەبۆنەی گرێدانی کۆنگرەکەی لە 27ی9ی2023 و رایدەگەیەنێت:" دڵنیاین کۆنگرە بەسەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی بە بڕیاری گرنگەوە کۆتایی دێت" و بە بەهێزییەوە خەباتی نیشتمانیی و نەتەوەیی دەخەنە خزمەتی گەلی کوردەوە.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا مەکتەبی سیاسیی پارتی پێشکەوتنخوازی کورد لەسوریا تەئکید لەو رۆڵەی سەرۆکی یەکێتیی دەکاتەوە لە یەکخستنی لایەنەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاریی و مەترسیەکان کە هەرەشەن بۆسەر دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و دەڵێت:" شانازی بە پەیوەندی مێژوویی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی پێشکەوتنخوازی کورد لەسوریا دەکەین".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket