قوباد تاڵهبانی بۆ وهفدێكی باڵای سهربازی ئهمریكا: رێگربن لههێرشهكانی سهر عیراق
کوردستان 01:46 PM - 2023-09-21
نووسینگەی قوباد تاڵەبانی
كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێكی باڵای سەربازی ئەمریكا
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران پێشوازی لە وەفدێكی باڵای سەربازی ئەمریكا بە سەرپەرشتی ژەنەراڵ ڤۆوڵ فەرماندەی گشتیی هاوپەیمانان لە عیراق و سوریا كرد و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا پرسی چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و رووداوی هێرشكردنەسەر هێزەكانی دژەتیرۆر لە فڕۆكەخانەی عەربەت تاوتوێ كران.
لە تەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی 21-9-2023، لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا مارك سترۆ كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێم و لیوا بەختیار ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەی بوون، گفتوگۆكرا لەسەر دۆخی ئەمنی ناوچەكە، لەمبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون كە دۆخی ئەمنی ناوچەكە بە گشتی ئاڵۆز بووە و پێویستە هەماهەنگی زیاتر هەبێت لەنێوان هاوپەیمانان و هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان، جەختیشان كردەوە لەسەر پێویستیی دانانی وەزیرێكی پێشمەرگە بە وەكالەت تا بتوانێت هەماهەنگی دروست بكات لەنێوان ئەو هێزانەدا بۆ كاری هاوبەش و روبەڕوبوونەوەی مەترسییەكان.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باسی چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە كرا، لەم چوارچێوەیەشدا جێگری سەرۆكوەزیران ئاماژەی بەوەدا: "بەهۆی نەبوونی وەزیری پێشمەرگەوە پڕۆسەی چاكسازی وەك پێویست بەڕێوەناچێت، هەربۆیە كاندیدێكیان بۆ وەزیری پێشمەرگە بە وەكالەت دەستنیشان كردووە، هیواشی خواست رێوشوێنەكانی دەستبەكاربوونی بە خێرایی تەواو بكرێت تا جێبەجێكردنی هەنگاوەكانی چاكسازی لە هێزەكانی پێشمەرگەدا بكەوێتەوە سەر رێڕەوی خۆی بەو جۆرەی كە پلانی بۆ دانراوە".
لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی هێرشكردنەسەر هێزەكانی دژە تیرۆركرا لە فڕۆكەخانەی عەربەت، وەفدی سەربازی ئەمریكا بەبۆنەی شەهیدبوونی سێ پێشمەرگەی دژەتیرۆرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی قوباد تاڵەبانی و هێزەكانی دژەتیرۆری كوردستان كرد و هیوای چاكبوونەوەی خێرایان بۆ بریندارەكانیش خواست.
لەم چوارچێوەیەشدا جێگری سەرۆكوەزیران رایگەیاند: "هێزەكانی دژە تیرۆر بە درێژایی دوو دەیەی رابردوو هاوپەیمانێكی سەرەكی هێزەكانی هاوپەیمانان بوون لە بەرەنگاربوونی تیرۆر لە ناوچەكەدا و دووبارەبوونەوەی ئەمجۆرە هێرشانەش مەترسی گەورە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری عیراق و ناوچەكەش دروست دەكات، هەربۆیە پێویستە حكومەتی عیراق و هێزەكانی هاوپەیمانان و وڵاتانی دۆست هەڵوێستی جدی و هەنگاوی كردەیی بنێن بۆ رێگری كردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە و پاراستنی سەرەوەری خاكی عێراق و هەرێمی كوردستان".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

