قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێكی سەربازی ئەڵمانیا: هێرشكردنەسەر فڕۆكەخانەی عەربەت بێ پاساوە
کوردستان 08:53 PM - 2023-09-20
نووسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
پێشوازی قوباد تاڵەبانی لە وەفدێكی سەربازی ئەڵمانیا
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە وەفدێكی سەربازی ئەڵمانیا بە سەرۆكایەتی كۆلۆنێڵ بۆڵینگێر فەرماندەی هێزەكانی ئەڵمانیا لە هەرێم و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا رووداوی هێرشكردنەسەر هێزەكانی دژەتیرۆر و چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ كران.
لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی چوار شەمە 20ی ئەیلولی 2023 لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا بێنجامین هانا كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا بە وەكالەت ئامادەی بوو، وەفدەكەی ئەڵمانیا بۆ شەهیدبوونی سێ پێشمەرگەی هێزەكانی دژەتیرۆر، پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی قوباد تاڵەبانی و هێزەكانی دژەتیرۆر كرد و بە توندی ئیدانەی هێرشەكەشیان كرد.
لەمبارەیەوە جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند: "هێرشكردنەسەر فڕۆكەخانەی عەربەت پێشهاتێكی مەترسیدار و پێشێلكردنی ئاشكرای سەروەری عیراقە و تیایدا هێزێكی رەسمی كوردستانی و عیراقی كراوەتە ئامانج"، پاساوی لایەنی هێرشبەریشی رەتكردەوە و رایگەیاند: "شەهیدەكان و بریندارەكانی رووداوەكە هەموویان پێشمەرگەی قارەمانی كوردستان و ئەندامی هێزەكانی دژەتیرۆر بوون و بە هیچ شێوەیەك جگە لە هێزی دژە تیرۆر هیچ هێزێكی دیكە لە فڕۆكەخانە نەبووە".
قوباد تاڵەبانی داواشیكرد حكومەتی عیراق و هاوپەیمانان هەنگاوی كردەیی و جدی بگرنەبەر بۆ رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشانە و پێشێلكردنی سەروەری خاكی عیراق و هەرێمی كوردستان.
لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا باس لە چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە كرا، لەمبارەیەوە جێگری سەرۆكوەزیران ئاماژەی بەوەكرد: "بەهۆی نەبوونی وەزیری پێشمەرگەوە هەنگاوەكانی چاكسازی وەك پێویست جێبەجێ ناكرێن"، وتیشی: "كاندیدی خۆمان بۆ وەزیری پێشمەرگە بە وەكالەت دەستنیشان كردوە و هیوادارین بە زووترین كات ڕێوشوێنە یاساییەكانی دەستبەكاربوونی كۆتایی پێ بێت تا جێبەجێكردنی پڕۆسەی چاكسازی بكەوێتەوە سەر رێڕەوی خۆی بە جۆرەی كە پلانی بۆ دانراوە".
هۆشداریشی دا كە دواخستنی هەنگاوەكانی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە زیان بە پێگەی هەرێم دەگەیەنێت و دەبێتەهۆی بێ متمانەیی هێزەكانی هاوپەیمان و دۆستەكانی هەرێمی كوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

