باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئیدانەی کردەوە تیرۆرستیەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت دەکات
کوردستان 10:08 PM - 2023-09-19
PUKMEDIA
فرۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەرپرسیارێتی خۆی بۆ ئەنجامدانی کردەوە تیرۆرستیەکەی فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت گرتە ئەستۆ، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەو کردەوە تیرۆرستییە دەنگدانەوەی زۆری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا و بەهۆی ئەو کردەوەیەوە سێ کارمەندی هێزەکانی دژە تیرۆر شەهیدکران و سیانی دیکەش برینداربوون، لەبارەی کردەوە تیرۆرستیەکەش باڵیۆزی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە عیراق رایگەیاندووە:"پشتیوانی خۆمان بۆ سەروەری عیراق و یەکگرتویی خاکەکەی دوپات دەکەینەوە ".
ئەلینا رۆمۆنسکی باڵیۆزی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە عیراق لە پەیامێکیدا ئیدانەی هێرشەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت دەکات و دەڵێت: "هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی ئیدانە دەکەین و پشتیوانی خۆمان بۆ سەروەری عیراق و یەکگرتویی خاکەکەی دوپات دەکەینەوە، کە زەروریەتن بۆ بەرقەراربونی ئەمن و ئاسایش لە عیراق و هاوسۆزی خۆمان بۆ کەسوکاری شەهیدەکان دەرەبڕین".
دژە تیرۆر: داگیرکەران و ناحەزان سێ قارەمانمانی شەهید کرد
هەر لەبارەی ئەم کردەوە تیرۆرستیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: "لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم تاوانە تیرۆریستییە دەستپێکردوە کە بەچاوساغی نۆکەرانی بێگانەو سیخوڕانی ناوخۆیی ئەنجام درا بێ سزا تێناپەڕێت و هەر لایەن و جاسوسێک هاوکاربووبیت رووبەڕووی سزاو یاساو ویژدانی نەتەوەکەمانی دەکەینەوەو تۆڵەی شەهیدەکانمان لە ئەستۆی ئێمەیە و ناهێڵین خوێنی گەشیان بەهەدەربڕوات".
سەرۆک بافڵ بەتوندی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی عەربەت دەکات
هاوکات سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە توندی ئیدانەی ئەم کردەوە تیرۆرستییە دەکات و رایگەیاندووە: "وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان بۆ کەسوکار و خانەوادەی سەربەرزی هەر سێ شەهیدی قارەمانی دژەتیرۆر کە شەهیدی ئارامیی کوردستانن، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم. هەروەها دەستبەجێ داوای راگرتنی ئەم ھێرشانە دەکەین و داوا لە حکومەتی عیراقیش دەکەین کە ئەرکی دەستووریی و نیشتمانیی خۆی لە پاراستنی خاک و ئاسمانی عیراق بە کوردستانیشەوە رابپەڕێنێت و چیتر رێگە بەم پێشلکارییانە نەدرێت".
رۆژی دووشەممە ١٨ / ٩ / ٢٠٢٣ فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لە سلێمانی لەلایەن داگیرکەران و ناحەزانی ئارامی و ئاسایشی هەرێم بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کرایە ئامانج کە بەداخەوە 3 هەڤاڵ و پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری کوردستان شەهیدبوون و 3 پێشمەرگەی تریش برینداربوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

