قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئەمریکا: کێشەکانی هەرێم و بەغدا چارەسەر بکرێن
کوردستان 07:46 PM - 2023-09-11
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە ئەلینا رۆمانۆڤسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا گفتوگۆکرا لەسەر کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە تایبەتیش لەسەر پرسی بودجە و موچەی فەرمانبەران.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەمە، ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا مارک سترۆ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم ئامادەی بوو، هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە بە خێرایی کێشەکانی ناوخۆی هەرێم چارەسەر بکرێن، بۆ ئەوەی بە یەکگرتوویی و یەکدەنگییەوە هەوڵی چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بدرێت، بە تایبەتیش کێشەی بودجە و موچەی فەرمانبەرانی کوردستان.
لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە هەرێمی کوردستان و کورد بە گشتی رووبەڕووی هەڕەشە و مەترسی جدی بووەتەوە، ئەگەر بە خێرایی نەتوانین بەسەر کێشە ناوخۆییەکاندا زاڵ بین، قەیرانەکان قوڵتر دەبنەوە، هۆشداریشیدا تا دەرفەتی زیاتر لە دەست دەدەین، چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانیش قورستر و ئاڵۆزتر دەبن.
جێگری سەرۆک وەزیران راشیگەیاند: "ئامادەیە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی بودجە و موچەی هاووڵاتییان هەرچی هەنگاو و رێوشوێنی پێویستە بیگرێتەبەر".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

