هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت: گۆڕانكاری ئیداری لە كەركوك دا بكرێت
کوردستان 09:46 AM - 2023-09-10
ئاژانسەكان
كۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت
گرژیی و ئاڵۆزییەكانی ماوەی رابردووی كەركوك كە لەسەر بارەگایەكی پارتی و ناكۆكی سیاسی سەریهەڵدا، تەوەرێكی سەرەكی كۆبوونەوەكەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بوو، كە شەوی 9-10/9 محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بە ئامادەبوونی د.لە تیف رەشید سەرۆككۆمار و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەڕێوەچوو، كە نوێنەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەیبوون.
لیژنەیەك بۆ ئاشكراكردنی راستییەكان پێكدەهێندرێت
هاوپەیمانییەكە بڕیاریدا لیژنەیەك بۆ ئاشكراكردنی راستییەكان پێكبهێندرێت و گۆڕانكاری ئیداری لە كەركوك دا بكرێت و هاوسەنگی لەنێوان هەموو پێكهاتەكانیدا بپارێزرێت.
لە كۆبوونەوەكەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دا، ئاسۆ مامەند و خالید شوانی بە نوێنەرایەتی یەكێتی بەشداریان كرد ئاڵۆزییەكان و دۆخی كەركوك، شەهید و برینداركردنی گەنجانی كەركوك و دەستگیركردن لە رۆژی 2/9/2023 تەوەری سەرەكی ئەو كۆبوونەوەیە بوو، هەروەك تەوەرێكی دیكەی جێبایەخی نوێنەرانی یەكێتی بابەتی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێم بوو.
بە گوێرەی راگەیەندراوێكی كۆبوونەوەكەش كە وێنەیەكی بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA نێردراوە، هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ئیدانەی ئاڵۆزییەكانی كەركوك دەكات كە بەهەر پاساو و بیانوویەكەوە روویدا بێت.
هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت: هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا ئەنجامبدرێت
هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەكە: "داوای پابەندبوون بە گفتوگۆیەكی نیشتمانی دەكات كە یارمەتیدەر بێت بۆ سەقامگیری ئارامی و ئاسایش لە كەركوك و تەئكیدیشی لە: "ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی لە وادەی خۆیدا كردەوە، بەتایبەتی لە كەركوك".
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت پشتیوانی لە بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی پەرلەمانی بۆ لێكۆڵینەوە لە راستییەكانی كەركوك و جەختیشدەكاتەوە: "لەسەر پێویستی ئاشكراكردنی ئەنجامەكانی لێكۆڵینەوەكە بۆ رایگشتی و سزادانی هەر كەسێك كە سەلمێنرا تێوەگلاوە لە رووداوەكان و سەر بە هەر لایەنێك بێت".
هەروەك بڕیارێكی دیكەی كۆبوونەوەكە ئەوەیە كە: "لیژنەیەكی هاوپەیمانییەكە پێكبهێندرێت و سەردانی كەركوك بكات تاوەكو بەدواداچوون بۆ راستییەكان بكات و دەستبەجێ چارەسەری كێشەكان بكات".
هاوپەیمانییەكە جەختی كردەوە لەسەر "پێویستی ئەنجامدانی گۆڕانكاری ئیداری لە كەركوك بۆ پاراستنی هاوسەنگی لەنێوان هەموو پێكهاتەكانیدا".
نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانیش لە راگەیەندراوێكی روژنامەنوسیدا كە وێنەیەكی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، جگە لە تەئكیدكردنەوە لەو خاڵانەی لە راگەیەندراوی هاوپەیمانێتییەكەدا هاتووە دەڵێت: "لایەنەكانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت پابەند بن بۆ ئەو رێككەوتنە سیاسییەی كە لە بەرنامەی وەزیراندا جێگیركراوە و لەگەڵ دەستوور و یاسادا هاوسەنگە و لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دراوە.
هاوپەیمانێتییەكە داوای گفتوگۆكردن لەسەر جیاوازیی بۆچوونەكان دەكات
هەروەك دەڵێت: "پشتگیری لە بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات بۆ میوانداریكردنی وەزیرانی دارایی حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستانی عیراق" و داوای "راگرتنی شەڕی میدیا گفتوگۆكردن لەسەر جیاوازیی ڕا و بۆچوونەكان دەكات لە نێو هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت."
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

