ئاسۆ مامەند: کەرکوکییەکان وەفادارن بۆ خەباتی سەرۆک مام جەلال
کوردستان 11:58 AM - 2023-09-01
PUKMEDIA
ئاسۆ مامەند
کارگێڕێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەبارەی کەرکوک و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردن دەڵێت: "کەرکوک و وەفای خەڵکی ئەو شارە بۆ یەکێتی و خەباتی سەرۆک مام جەلال لێک جیاناکرێنەوەو دەشڵێت: "بریا پارتی ئەوەنەی دژی یەکێتییە لە کەرکوک دژی ئەو نادادییانە بوایە کەبەرامبەر کوردی ئەم شارە دەکرێت".
ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەرنامەی بێ دەرگاوانی رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان دا رایگەیاند: "وەفای کەرکوکییەکان بۆ سەرۆک مام جەلال و بەپێچەوانەشەوە ئاسان نییە لێک جیا بکرێنەوە، سەرەڕای هەموو گلەیی و تێبینییەکانیش دۆخی یەکێتی لە کەرکوک باشە، کەرکوکییەکان لە چەندین رۆژگاری سەخت قوربانییان داوە و لەهەر هەڵبژاردنێکدا درێغییان نەکردوە و دڵنیام لەم هەڵبژاردنەش زۆر باش دەبین".
لەڕێی نوێنەرانی کوردەوە بەرگری لەکەرکوک دەکرێت
"پارتی هۆکار بوو بۆ نەبوونی پارێزگارێکی کورد لە کەرکوک و ئێستاش زۆرینەی ئەو کێشانەی لە کەرکوک روودەدەن وەک بە عەرەبکرد و کێشەی جوتیاران بەهۆی ئەو پارێزگارە بەوەکالەتە عەرەبەوەیە، تەنانەت جیاوازی لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکانیش دەکات، ئێمە هەوڵمان داوە لەرێی نوێنەرەکانمانەوە ئەو جیاوازیانە نەمێنێت و یەکێتی بێ جیاوازی بەرگری لەخەڵکی ئەم شارە کردوە"، ئاسۆ مامەند وای وت.
ئاسۆ مامەند ئاماژە بەوەش دەکات: "دۆخی ئێستای کەرکوک خۆ ئامادەکردنە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و یەکێتی چەند پێیکرا، هەوڵیدا یەک دەنگی کورد لە کەرکوک تێکنەچێت، بەڵام پارتی ئەوەنەی دژی یەکێتی بوو، نیو ئەوەندە دژی ئەو نادادییانە بوایە کەبەرامبەر کوردی ئەم شارە دەکرێت زۆر کێشە چارەسەر دەکرا، هەروەها پارتی پێشتر چەندین جار ئەم شارەیان جێهێشتوەو خۆشیان دان بەو هەڵەیەدا دەنێن".
لەبارەی پرسی مامۆستایانی خوێندنی کوردیشەوە ئاسۆ مامەند وتی: "لەکاتی پێکهێنانی حکومەت، ئێمە کە پرۆژەمان رادەستی حکومەتی ناوەند کرد، داوامان کردووە مامۆستایانی خوێندنی کوردی بخرێتە سەر بەغدا و ئەوەش ڕوونە کە پارتی ڕێگربوو ئەو پرۆژەیە سەرنەگرێت".
لەسەر نانەوەی پشێوی و هەڵای هەڵبژاردنیش دەڵێت: "ئەو خۆپیشاندانەی ئێستا لە کەرکوک بەرێوەدەچێت، لایەنێکی لە پشتەو بەمەبەست بارودۆخی کەرکوک تێکدەدەن، بەڵام لای یەکێتی تێکچوونی ئارامی کەرکوک هێڵی سوورەو لەهیچ لایەنێکی قبوڵ ناکەین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

