31ی ئاب.. شكاندنی شكۆی یه‌كه‌م ئه‌زمونی دیموكراسی هه‌رێم
کوردستان 12:07 PM - 2023-08-3031ی ئاب
پارتی له 31 ی ئابی 1996 دا شكۆی په‌رله‌مانی كوردستانی، كه یه‌كه‌م ئه‌زمونی دیموكراسی هه‌رێمی كوردستان بوو و به‌ده‌نگی نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن ده‌نگده‌ر له ساڵی 1992 پێكهێنرابوو شكاند، په‌رله‌مانی كرده گه‌راجی ده‌بابه‌كانی به‌عس له‌كاتێكدا پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیش به‌رگرییان ده‌كرد، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌ڵێت:" هاتنی ده‌بابه‌كانی به‌عس بۆ ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان شه‌رعییه‌ت دان بوو به‌تاوانه‌كانی ئه‌نفال و كیمیاباران له‌لایەن پارتییه‌وه".
كوردایه‌تی لای پارتی مانه‌وه‌ی حزبه‌كه‌یه‌تی
پارتی هه‌موو كات سیاسه‌تی چه‌وتی (ئه‌گه‌ر پێم چاك نه‌كرێت، پێم خراپ ده‌كرێت)، په‌یڕه‌و كردوه‌و كوردایه‌تی لای پارتی مانه‌وه‌ی حزبه‌كه‌یه‌تی و له‌وپێناوه‌شدا شه‌رمی نییه‌و خیانەتەکانی به‌ده‌ستكه‌وت ده‌زانێت.
باڵانبۆ محه‌مه‌د ئه‌ندامی خولی پێنجەمی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتی به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "سیاسه‌تی پارتی هه‌موو كات هه‌ر وابووه، ئه‌گه‌ر پێی چاك نه‌كرێت پێی تێكده‌درێت، له 31ی ئابیش هه‌ر وایكردو ده‌بابه‌ی به‌عسی هێنایه سه‌ر په‌رله‌مان، بۆیه كوردایه‌تی و یه‌كڕیزی لای پارتی تا ئه‌و كاته‌یه كه نه‌بێته مه‌ترسی له‌سه‌ر حزبه‌كه‌ی".
"پارتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هیچی پێ شه‌رم نه‌بووه‌و نییه، له 31ی ئاب دا، كه ئێستاش هه‌ر وابیرده‌كه‌نه‌وه خۆی رژێمی بۆ گرتنه‌وه‌ی هه‌ولێر هێنا، كه‌پێشتر ئه‌و رژێمه كیمیاباران و ئه‌نفالی كوردی كردبوو، ئه‌و كاره‌شی شه‌رعییه‌ت دان بوو به‌و تاوانانه، ئه‌مه جگه له‌ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد به گه‌راجی ده‌بابه‌ی به‌عس و رژێمی به‌لاوه دوژمن نه‌بوو"، باڵانبۆ محه‌مه‌د وای وت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شڵێت: "پارتی له‌ئێستادا نایه‌وێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق بۆ مووچه و قوتی خه‌ڵك رێكبكه‌وێت، به‌ڵام له‌خیانه‌تی 31ی ئاب دا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كه‌ی ئاماده‌بوو نه‌ك هه‌ر رێكبكه‌وێت، به‌ڵكو دهبابهشی هێنایه ناو په‌رله‌مان و چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی شه‌هید كرد".
خیانه‌تی 31ی ئاب په‌رده‌پۆش ناكرێت
31ی ئاب مۆرێكی ره‌شه به‌نێوچاوانی ئهنجامدهرانییهوهو هه‌تا یه‌ك كورد مابێت، ناتوانن په‌رده‌پۆشی ئه‌و خیانه‌ته‌یان بكه‌ن.
شیرین یونس ئه‌ندامی خولی پێنجەمی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتی به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "خه‌ڵكی كوردستان شاهیدن یه‌كێتی جوانترین مێژووی پڕ خه‌باتی هه‌یه و به‌و خه‌باته‌ش حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان دامه‌زرا، كه بنچینه‌یه‌ك بوون بۆ بوون به ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام خیانه‌ته‌كانی پارتی هه‌میشه كورد و دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌مانی لاوازكردوه".
"31ی ئاب مۆرێكی ره‌شه به‌ناوچاوانی پارتییه‌وه‌و هه‌تا یه‌ك كورد مابێت، ناتوانن په‌رده‌پۆشی ئه‌و خیانه‌ته‌یان بكه‌ن، پارتی خۆی به‌خاوه‌نی كوردستان نازانێت، چونكه خۆیان باش ده‌زانن ئه‌گه‌ر یه‌كێتی نه‌بوایه‌و شۆڕشی ههڵنهگیرساندایهوه، پارتی له‌دوای ئاشبه‌تاڵه‌وه كۆتایی هاتبوو"، شیرین یونس وای وت.
شایه‌تحاڵێكی 31ی ئاب: پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مان به‌رگریان ده‌كرد
په‌یامنێرێكی پێشووی سه‌ربازیی سوپای عیراق، له‌باسی 31ی ئابدا وه‌ك شایه‌تحاڵێك ده‌ڵێت: "كاتێك پارتی گاردی كۆماری خسته ناو په‌رله‌مان، پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی به‌رگرییان كرد‌و بۆ من ئه‌و دیمه‌نه توشی شۆكی كردم".
محه‌مه‌د عه‌بدولخالق علێوی كه‌له 31ـی ئابی ساڵی 1996ـدا په‌یامنێری سه‌ربازیی سوپای عیراق بووه، له‌باره‌ی خیانه‌ته‌كه‌ی پارتییه‌وه ده‌ڵێت: "دیارترین ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا سه‌رنجی ڕاكێشام و توشی سه‌رسوڕمانی كردم، چوونی گاردی كۆماری بوو بۆ ناو بینای په‌رله‌مانی كوردستان، له‌كاتێكدا پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی به‌رگرییه‌كی توندیان تێدا كرد".
"زۆرم پێناخۆشبوو یه‌كه‌م ئه‌زموونی دیموكراسی له‌هه‌رێمی كوردستان، كه پێكهێنانی په‌رله‌مانه‌كه‌ی بوو، كه‌وته ده‌ست گاردی كۆماری و ده‌بابه چووه ناو په‌رله‌مانه‌وه، به‌ڵام ته‌نها ده‌متوانی بینه‌ر بم و ئه‌و مێژووه له‌ناخمدا تۆمار بكه‌م" محه‌مه‌د عه‌بدولخالق علێوی واده‌ڵێت.
یه‌كه‌م ئه‌زموونی دیموكراسی و زنجیری ده‌بابه‌كانی به‌عس
31 ی ئاب، یه‌كێكه له رۆژه ره‌شه‌كانی تۆماری مێژووی كورد له باشووری كوردستان، كه پارتی ئهنجامدهریهتی، له‌و رۆژه‌دا 400 تانك و ده‌یان زرێپۆش‌و چه‌ندین كه‌تیبه‌ی تۆبخانهو كاتیۆشاو هاوه‌ن و هێلیكۆپتهرو چه‌كه به‌هێزو كاریگه‌ره‌كانی رژێمی پێشووی عیراق، به‌هاوكاری پارتی دیموكراتی كوردستان، له گیانی خه‌ڵكی كوردستاندا تاقیكرانهوهو بینای په‌رله‌مانی كوردستانیان داگیر كرد.
دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی كوردستان، یه‌كه‌م ئه‌زموونی دیموكراسی هه‌رێمی كوردستان بوو، كه به‌پێی ئامارێك كه‌له سایتی ره‌سمی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، به به‌شداری 967 هه‌زار و 229 ده‌نگده‌ری كورد په‌رله‌مان پێكهێنرا، به‌ڵام پارتی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی خسته ژێر بۆردومان و زنجیری ده‌بابه‌ی رژێمی دیكتاتۆرهوهو ئه‌وه‌ش به‌یه‌كێك له گه‌وره‌ترین خیانه‌ته‌كانی پارتی له‌دژی میله‌تی كورد هه‌ژمار ده‌كرێت و مێژوو ئه‌و خیانهتەی تۆمار كردوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە شەرعییەتی هەرێم دەگەیەنێت
06:07 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:59 PM - 2024-05-09 قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی ئەمریکا: پەکخستنی هەڵبژاردن هەرێم دەخاتە مەترسییەوە
هەڵوێستی یەکێتی راستگۆ و نەگۆڕە لەسەر هەڵبژاردن
04:33 PM - 2024-05-09
سەرۆک بافڵ: پەیوەندییەکانمان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە
03:31 PM - 2024-05-09
په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك پشووه‌كه‌ی دواده‌خات
12:30 PM - 2024-05-09
لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتی: نیه‌تی پارتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه
09:39 AM - 2024-05-09
زۆرترین خوێنراو
-
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
کوردستان 12:01 PM - 2024-05-09 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی خاتوو نازەنین
پرسەنامە 10:49 AM - 2024-05-09 -
لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتی: نیه‌تی پارتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه
کوردستان 09:39 AM - 2024-05-09 -
بۆچی دەبێ لەگەڵ دوژمنانیش بچینە دیالۆگەوە
بیروڕا 08:58 AM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
کوردستان 08:54 PM - 2024-05-08 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ دوژمنانیش باوەڕم بە دیالۆگە
کوردستان 08:13 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
کوردستان 07:59 PM - 2024-05-08