سەرۆككۆمار: كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بكرێن
کوردستان 08:15 PM - 2023-08-27
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار
كۆبوونەوەیەكی فراوان لە كۆشكی بەغدا
د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق رۆژی 27-8-2023، كۆبوونەوەیەكی فراوانی لە كۆشكی بەغدا سازكرد، كە جێگری سەرۆك وەزیران و د. فواد حسێن وەزیری دەرەوە و فارس عیسا نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك بریكاری وەزیر و راوێژكار و بەڕێوەبەرانی گشتی كورد ئامادەی بوون.
لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی گشتی و پێشهاتەكانی وڵات تاوتوێكران، سەرۆككۆمار جەختیكردەوە كە پێویستە هەوڵی جدی بدرێت بۆ خزمەتكردن بە دەزگا و دامەزراوەكانی حكومەت و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان.
سەرۆككۆمار داوای چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كرد لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا، هەروەها پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێم و بەردەوامبوون لە كاركردن بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات بەهۆی ئەو كاریگەرییانەی لەسەر باشتركردنی خزمەتگوزاری و بارودۆخی ژیانی هاونیشتمانیان هەیەتی لەڕێگەی نۆژەنكردنەوەی ژێرخانی ئابوری و پشتگیریكردن لە وەبەرهێنان و كەرتی تایبەت.
هەروەها سەرۆككۆمار باسی لە گرنگی پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان و خستنەگەڕیان بۆ بەدیهێنانی گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی لە وڵاتدا كرد، سەرۆككۆمار باسی لە قەیرانی ئاو كرد و روونیكردەوە كە دۆسێی ئاو گرنگییەكی زۆری هەیە و كاری جدییش دەكرێ بۆ پێكهێنانی ئەنجوومەنی باڵای ئاو بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری پێویست لەڕێگەی هەماهەنگی و هاریكاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ دەستەبەركردنی پشكێكی دادپەروەرانە و گونجاو و پێویستی ئاو بۆ گەلی عیراق، جەختیشیكردەوە لەسەر پێویستی پەیڕەوكردنی شێوازی دڵۆپاندن و شێوازە مۆدێرنەكانی ئاودێری و چارەسەركردنی كێشەكانی ئاو، بە تایبەت زیادەڕەوی لە گۆمی ماسی بێ مۆڵەتدا.
د. لەتیف رەشید دووپاتیكردەوە لە گرنگی كاركردنی بەردەوام بۆ پەسەندكردنی ڕەشنووسی یاساكان كە ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران كراون، بەتایبەتی پڕۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە، پرۆژە یاسای ئەنجومەنی فیدراڵ، یاسای نەوت و گاز، و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی فەرماندەیی سەورەی هەڵوەشاوە.
لە بەرامبەردا وەزیری دەرەوە باسی لە گرنگترین مەسەلە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان كرد و هیوای خواست كە چارەسەری ڕیشەیی بۆ ئەم پرسانە بدۆزرێتەوە.
هەروەها ئامادەبووان باسیان لە پێویستی درێژەدان بە دیالۆگی بونیادنەر و كاریگەر كرد بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان بە پێی دەستوور و یاسا، بە شێوەیەك كە مافی هەموو هاووڵاتیان زامن بكات و خواستەكانیان بەدیبێت.
لەكۆتایی كۆبونەوەكەدا ، ئامادەبووان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆككۆمار و وتە بەنرخەكانی و پەرۆشی بۆ پتەوكردنی یەكێتی نیشتمانی لە نێوان گەلی عێراقدا دەربڕی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

