قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆبووه‌وه
کوردستان 06:09 PM - 2023-08-24
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی و هاكان فیدان
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، پێشوازیكرد له هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و توركیا و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا تاوتوێ كران.
له ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه كه رۆژی پێنج شه‌مه ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣ له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا هه‌ر یه‌كه له دابان شه‌ده‌ڵه جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و ئه‌حمه‌د موفتی بریكاری وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان ئاماده‌ی بوون، گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و توركیا و چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كان له‌نێویشیاندا پرسی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، هه‌ردوولاش هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له بواره جیاوازه‌كان و به تایبه‌تیش له بواری بازرگانیدا.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرا. هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دانووستانه‌وه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا سه‌رباری په‌سندكردنی یاسای بودجه، كێشه‌ی ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم هێشتا به ته‌واوی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
وتیشی: په‌رته‌وازه‌یی و نه‌بوونی یه‌كڕیزی له‌نێوان لایه‌نه كوردستانییه‌كان كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و به‌تایبه‌تیش له پرسی بودجه‌دا.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی چۆنییه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر كرا‌و هه‌ردوولا به پێویستیان زانی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتر هه‌بێت له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ردوولا بۆ بنه‌بڕكردنی ئه‌و دیارده‌یه.
فۆتۆ.. ئه‌ژی عومه‌ر
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

