قوباد تاڵەبانی: دۆخی شەنگال ئاسایی بکرێتەوە و مافی ئێزدییەکان پارێزراوبێت
کوردستان 03:16 PM - 2023-08-24
نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لەمیا قەدور
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە لەمیا قەدور ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە پارتی سەوز و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێکی جێگەی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کران.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا هەر یەکە لە دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم و کلاوس شترایشەر كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا ئامادەی بوون، باسی دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان و عیراق و بە تایبەتیش دۆخی ئێزیدییەکان کرا.
هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی زیاتر هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق بکات بۆ ئەوەی نەک هەر جۆرە پاشەکشێیەک روونەدات بەڵکو ساڵ لە دوای ساڵ دۆخی مافی مرۆڤ لە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان نزیکتر ببێتەوە.
سەبارەت بە دۆخی ئێزیدییەکانیش قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: بەداخەوە هێشتا بارودۆخی شەنگال ئاسایی نەبووەتەوە و ئاوارەکان بە تەواوی نەگەڕاونەتەوە زێد و ناوچەکانی خۆیان و پێویستە هەموولایەکمان کار لەسەر ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە بکەین و مافی ئێزیدییەکان پارێزراو بێت.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کرا، لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دادپەروەرانە لەو وادەیەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە دیاری کراوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرا، هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لەڕێگەی گفتوگۆ و دانووستانەوە.
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

