قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی هیندستان لە عیراق کۆبووەوە
کوردستان 07:43 PM - 2023-08-22
PUKMEDIA
جێگری سەرۆک وەزیران و باڵیۆزی هیندستان لە عیراق
قوباد
تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە پراشانت پیسێ باڵیۆزی هیندستان لە عیراق
و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا کۆمەڵێک پرسی جێگەی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کران.
لە
دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا رۆژی سێ شەمە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٣، لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا
مادان گۆپاڵ، کونسوڵی گشتی نوێی هیندستان لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، قوباد
تاڵەبانی پیرۆزبایی لە کونسوڵی نوێی هیندستان کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونییەوە و هیوای
سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.
لە
تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنییەتی گەشەپێدان بە بەرنامەی پەرەپێدانی
تواناکان کرا، لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی سوپاسی حکومەتی هیندستانی کرد کە لەماوەی
رابردوودا لە چوارچێوەی ئەو بەرنامەیەدا خولی راهێنانی بۆ ٦٠ فەرمانبەری هەرێمی
کوردستان لە وڵاتەکەیدا کردوەتەوە، هیواشی خواست گەشەی زیاتر بەم بەرنامەیە بدرێت
و لە داهاتوودا ژمارەیەکی زیاتر لە فەرمانبەران بۆ راهێنان لە بواری جیاوازدا رەوانەی
هیندستان بکرێن.
لە
بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پرۆسەی بە ئەلیکترۆنی کردنی حکومەت کرا. جێگری
سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا: "هیندستان ئەزمونێکی دەوڵەمەند و پێشکەوتووی هەیە
و دەتوانێت یارمەتی کوردستان بدات. داواشیکرد پلانێکی هاوبەش دابنرێت تا گەنجانی هەرێم
بۆ راهێنان لە بواری تەکنەلۆژیادا رەوانەی هیندستان بکرێن یان حکومەتی هیندستان
پسپۆڕانی خۆی بنێرێتە هەرێم".
هەر
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان کرا و لەمبارەیەشەوە
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: "حکومەتی هەرێم پێشوازی دەکات لە کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی
هیندستان و هەموو جۆرە کارئاسانییەکیان پێشكەش
دەکات".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

