پاڵاوگه تاڵانكراوه‌كه‌ی بێجی له داعش كڕ‌دراوه‌ته‌وه
کوردستان 05:03 PM - 2023-08-19پاڵاوگەی بێجی و هەولێر
پاڵاوگه
تاڵانكراوه‌كه‌ی بێجی له تیرۆریستانی داعش كڕ‌دراوه‌ته‌وه و دوای نۆ ساڵ كه‌لوپه‌له‌كانی
له هه‌ولێر دۆزرایه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاشكرای ده‌كات: "كاتێك پێشمه‌رگه‌كانی
یه‌كێتی له‌شه‌ڕی داعشدا شه‌هید ده‌بوون، پێده‌چێت لایه‌ن هه‌بووبێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ
تیرۆریستان كردبێت و بووبێته سه‌رچاوه‌ی داهات بۆیان، ئه‌گه‌ر وانیه پاڵاوگه‌ی بێجی
چۆن گه‌یشتوه‌ته هه‌ولێر".
رۆژی
18/6/ 2014 تیرۆریستانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر پاڵاوگه‌ی بێجی دا گرت و پاڵاوگه‌كه‌ش
تاڵانكراو له نوێترین لێدوانی‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئاشكرایكرد: "كه‌لوپه‌لی
پاڵاوگه‌کەیان له هه‌رێمه‌وه گه‌ڕاندوه‌ته‌وه"، به‌ڵام سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت
و وزه‌ی په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت: "پاڵاوگه دزراوه‌كه له هه‌ولێر بووه".
سودانی: به‌شێكی پارچه دزراوه‌كانمان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه
محه‌مه‌د
شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌سه‌ردانیدا بۆ بێجی رایگه‌یاند: "بڕ‌ێكی
زۆر ئامێر و پارچه دزراوه‌كانی پاڵاوگه‌ی باكوری بێجی_مان له‌هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه و
به‌رده‌وامیشین له‌گه‌ڕ‌اندنه‌وه‌ی پارچه‌كانی دیكه".
"هه‌ر كاتێك
سه‌رجه‌م پارچه‌كان گه‌ڕ‌ێندرانه‌وه، هه‌وڵی چاككردنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌كه ده‌ده‌ین،
كه رۆڵێكی گرنگی ده‌بێت له‌به‌رهه‌مهێنانی سوته‌مه‌نی بۆ ناوخۆی عیراق، به‌ڵام له
ئێستادا 60٪ی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه دزراوه‌كان گه‌ڕ‌ێندراوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕ‌وانده‌كرێت
له ئاینده‌دا سه‌رجه‌م پارچه‌كانی پاڵاوگه‌كه بگه‌ڕێندرێته‌وه"، محه‌مه‌د
شیاع سودانی واده‌ڵێت.
پارچه‌كانی پاڵاوگه‌ی بێجی له‌هه‌ولێر دۆزرایه‌وه
چه‌ند
جارێك سودانی په‌رده‌ی له‌سه‌ر گەنده‌ڵییه‌كان هه‌ڵداوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه كه
به‌شێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی تێوه‌گلاون له‌و گه‌نده‌ڵیانه له‌هه‌ولێر و دهۆك ده‌ژین
كه بوونه‌ته له‌كه بۆ ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر
ناوبانگی هه‌رێم دروستكردوه.
به‌هجه‌ت
ئه‌حمه‌د پسپۆڕ له بواری گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان PUKMEDIA ی
راگه‌یاند: "ئه‌و پاڵاوگه‌یه‌ی له بێجی تاڵانكرا، پارچه‌كانی له‌هه‌ولێر دۆزراوه‌ته‌وه‌و
حكومه‌تی عیراقیش هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه كه‌له ساڵی داهاتوودا پاڵاوگه‌كه
بخاته‌وه كار، كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت رۆژانه 150 هه‌زار به‌رمیل بپاڵێوێت".
"پاڵاوگه‌ی
بێجی كه تاڵان كراوه به نزیكه‌ی دوو ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌م
بابه‌ته رویه‌كی ناشرینی دیكه‌ی هه‌یه، كه‌ئه‌ویش مامه‌ڵه كردنه له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی
داعش، دیاره كاتێك پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی له دژی داعش شه‌ڕ‌ی ده‌كرد و شه‌هید ده‌بوون،
ئه‌وان سه‌رقاڵی مامه‌ڵه‌ی بازرگانی بوون له‌گه‌ڵ تیرۆریستان و ئه‌و پاڵاوگه‌یه‌یان
لێكڕ‌یون"، به‌هجه‌ت ئه‌حمه‌د وای وت.
تاڵانكارانی پاڵاوگه‌ی بێجی سزابدرێن
ئه‌و
كه‌سانه‌ی تێوه‌گلاون به تاڵان بردنی پاڵاوگه‌ی بێجی كه‌سی باڵا ده‌ستیان له‌حكومه‌ت
و حزب له‌پشته‌وه‌یه و پێویسته رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه.
پسپۆڕ‌ه‌كه‌ی
بواری گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان ده‌شڵێت: "هه‌ر كه‌س و حزبێك له‌هه‌ولێر به‌تاڵانكردنی
پاڵاوگه‌ی بێجی ئه‌نجامدابێت، پێویسته له دوو رووەوە رووبه‌ڕووی یاسا بكرێته‌وه،
یه‌كه‌م، له‌و رووه‌وه‌ی ماڵی دزراوی كڕ‌یوه، كه ماڵه‌كه‌ش هی حكومه‌ت بووه، دووه‌میش،
مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ تیرۆریستان كه بوه‌ته هۆكارێك بۆ خزمه‌ت گه‌یاندن به
داهاتی داعش، گومانیش له‌وه‌دا نیه كه پارچه‌ی پاڵاوگه‌كه به بازگه‌كاندا به‌فه‌رمانی
كه‌سی باڵاده‌ست تێپه‌ڕ‌یون و گه‌یشتونه‌ته هه‌ولێر".
"دۆزینه‌وه‌ی
پارچه‌كانی پاڵاوگه‌ی بێجی له‌هه‌ولێر، ناوبانگی هه‌رێمی له‌كه‌دار كردوه‌و كاریگه‌ری
خراپی كردوه‌ته له‌سه‌ر ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان له شه‌قامی عیراقی دا"، به‌هجه‌ت ئه‌حمه‌د واده‌ڵێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز: پاڵاوتگه دزراوه‌كه له‌هه‌ولێر بوو
حكومه‌تی
عیراق هه‌وڵده‌دات پارچه دزراوه‌كانی پاڵاوگه‌ی بێجی كه له‌هه‌ولێره بگه‌ڕێنێته‌وه
شوێنی خۆی، به‌ڵام تائێستا به‌شێكی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن كه
ئه‌و پارچانه له‌هه‌ولێره‌وه بگه‌ڕێندرێته‌وه.
هه‌یبه‌ت
حه‌لبوسی سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌به‌رنامه‌یه‌كی
ته‌له‌فزیۆنیدا ده‌ڵێت: "سه‌رجه‌م پارچه‌كانی پاڵاوگه‌ی بێجی له‌هه‌ولێر بوون
و به‌شێكیان گه‌ڕ‌ێندراونه‌ته‌وه، تا ئێستاش به‌شه‌كه‌ی تریان نه‌گه‌ڕ‌ێندراونه‌ته‌وه".
"سه‌رۆك وه‌زیرانی
ئێستا و وه‌زیری نه‌وت و ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی پێشوی عیراق
ئاگادارن كه‌ئه‌و پارچانه له‌هه‌ولێرن و چه‌ندینجار لیژنه پێكهێنراوه بۆ گه‌ڕ‌انه‌وه‌یان،
به‌ڵام تائێستا به‌شێكی پاڵاوگه‌كه هه‌ر له هه‌ولێره"، هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی وای
وت.
گه‌ڕانه‌وه‌ی پارچه دزراوه‌كانی پاڵاوگه‌كه به‌رده‌وامه
به‌گه‌ڕانه‌وه‌و
به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پاڵاوگه‌ی بێجی به‌رهه‌مهێنانی سوته‌مه‌تی له‌عیراق زیاد ده‌كات
و هاوكاری پاڵاوگه‌كانی سه‌لاحه‌دین ده‌بێت.
د.
حامد یونس بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق بۆ كاروباری پاڵاوتن له‌به‌رنامه‌یه‌كی
ته‌له‌فزیۆنیدا بۆ كه‌ناڵێكی عیراقی ئاماژه به‌وه ده‌كات: "پارچه دزراوه‌كانی
پاڵاوگه‌ی بێجی له‌ناو عیراقه‌وه گه‌ڕ‌ێندراونه‌ته‌وه و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش تا ئێستا
به‌رده‌وامه".
"به‌كارخستنه‌وه‌ی
پاڵاوگه‌ی بێجی كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و به‌نزین و گاز، بۆ
ناوخۆی عیراق ده‌بێت و رۆژانه ده‌توانێت زیاتر له 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بپاڵێوێت،
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له رووی جوگرافییه‌وه پاڵاوگه‌كه كه‌وتوه‌ته نێوان هه‌رسێ
پارێزگای موسڵ و كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین، كه سێ پارێزگای پڕ نه‌وتن"، د.
حامد یونس وای وت.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق: بێ پاره پارچه‌كانمان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه
وه‌زاره‌تی
نه‌وتی عیراق له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێكی پاڵاوگه‌ی بێجی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات: "پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئامێره‌كانی پاڵاوگه‌ی بێجی
به‌بێ پاره بووه‌و هه‌وڵی حكومه‌تی عیراق بووه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم".
له
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت دا هاتووه: "گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌لی
پاڵاوگه‌ی بێجی ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه بۆ خه‌ڵكی عیراق به‌گشتی و حكومه‌تی عیراق به‌تایبه‌تی،
چونكه رۆڵی ده‌بێت له‌پاراستنی سامانی نه‌وت و گه‌شه‌پێدانی ئه‌و كه‌رته و رێكخستنه‌وه‌ی
ئابووری وڵات".
ناوبانگی هەرێم لەکەدار کراوە
ساڵی
2014 قه‌زای بێجی كه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌كانی عیراقیشی لێ بوو، كه‌وته
ده‌ست تیرۆریستانی داعش و پاڵاوگه‌كه له‌به‌رهه‌مهێنان كه‌وت، كه رۆژانه توانای
هه‌بوو 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بپاڵێوێت، له‌ئێستاشدا كه ده‌ركه‌وتووه پارچه
دزراوه‌كانی پاڵاوگه‌كه له‌هه‌ولێره، حكومه‌تی عیراق به‌ره‌سمی هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی
پاڵاوگه‌كه ده‌دات و تائێستا توانراوه 60% پاڵاوگه‌كه بگه‌ڕێته‌وه شوێنی خۆی،
له‌كاتێكدا 40% هێشتا له‌هه‌ولێر ماوه.
ئه‌وه‌ی
ناوبانگی هه‌رێمی كوردستانی به‌گشتی و هه‌ولێری پایه‌ته‌ختی به‌تایبه‌تی له‌كه‌دار
كردوه، خه‌ڵكه‌كه‌ی نییه، به‌ڵكو ئه‌و كار‌و هاوكارییانه‌ن له بواری گه‌نده‌ڵیدا
ده‌كرێن.
PUKMEDIA
بەوێنە... بەشێک لە پارچه دزراوه‌كانی پاڵاوگەی بێجی کە لە هەولێر دۆزراونەتەوە
هەواڵی زیاتر
-
باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا: زیاتر هاوکاری عیراق و هەرێم دەبین
04:34 PM - 2024-04-27 -
هێرشە درۆنیەكەی كۆرمۆر كاردانەوەی نێودەوڵەتی لێدەكەوێتەوە
10:11 AM - 2024-04-27 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات: پەلامارەكەی كۆرمۆر تیرۆریستی و پێشێلكاری نێودەوڵەتییە
05:44 PM - 2024-04-27
قائیمقامی چەمچەماڵ: دوو وەفدی هەرێم و عیراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
11:17 AM - 2024-04-27
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
09:51 PM - 2024-04-26
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆكکۆمار: عیراق وڵاتی هەمووانە
عیراق 07:22 PM - 2024-04-27 -
شاجوانەکەی خانەقی
بیروڕا 06:22 PM - 2024-04-27 -
چاوێکیشتان لە زۆرینەی فەقیر و فوقەرا بێت
بیروڕا 06:20 PM - 2024-04-27 -
یەمەن ناوی کوژراو و بریندارەکانی کێڵگەی کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
جیهان 06:17 PM - 2024-04-27 -
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات: پەلامارەكەی كۆرمۆر تیرۆریستی و پێشێلكاری نێودەوڵەتییە
جیهان 05:44 PM - 2024-04-27 -
باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا: زیاتر هاوکاری عیراق و هەرێم دەبین
جیهان 04:34 PM - 2024-04-27 -
قائیمقامی چەمچەماڵ: دوو وەفدی هەرێم و عیراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
کوردستان 11:17 AM - 2024-04-27 -
هێرشە درۆنیەكەی كۆرمۆر كاردانەوەی نێودەوڵەتی لێدەكەوێتەوە
کوردستان 10:11 AM - 2024-04-27