riklam

د. بڕیار رەشید: لە سلێمانی نوسینگەی بانکی ناوەندی دەکرێتەوە

کوردستان 11:18 PM - 2023-08-17
د. بڕیار رەشید PUKMEDIA

د. بڕیار رەشید

ئەنجومەنی نوێنەران

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، "سلێمانى له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانى تری هەرێمی کوردستان زیاتر ئاڵوگۆڕی بازرگانى تێدایه‌، بۆیه‌ كردنه‌وه‌ نوسینگەی بانكی ناوه‌ندى له‌ سلێمانى پێویستە و چاره‌سه‌ر ده‌بێت بۆ به‌شێكى زۆر له‌وگرفتانه‌ى كه‌هه‌یه‌، پارێزگاری بانکی ناوەندیش بەڵێنیداوە له‌نزیكترین كاتدا ئه‌و نوسینگە بكرێتەوە‌".

نوسینگەی بانکی ناوەندی لە سلێمانی دەکرێتەوە

د. بڕیار رشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "دوای ئه‌وه‌ى رۆژى یه‌كشمه‌ له‌گه‌ڵ پاریزگاری بانكى ناوه‌ندی كۆبوینه‌وه‌ به‌شێك له‌كێشه‌وگرفته‌كانى پارێزگایی سلێمانیمان پێگه‌یاند و پێداگیربووین لەسەری، داوایان كرد جارێکی تر رۆژی پێنجشەمە کۆببینەوە بۆ تاوێكردنى ئالیه‌تى چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، بۆیە ئەمڕۆ بۆ دووهەم جار لەم هەفتەیە لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبووینەوە و د.عه‌لی عه‌لاق هاوڕا بوو له‌گه‌ڵمان كه‌ سلێمانى له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانى تری هەرێمی کوردستان زیاتر ئاڵوگۆڕی بازرگانى تێدایه‌ بۆیه‌ كردنه‌وه‌ نوسینگەی بانكی ناوه‌ندى له‌ سلێمانى زەڕووڕیەتە چاره‌سه‌ر ده‌بێت بۆ به‌شێكى زۆر له‌وگرفتانه‌ى كه‌هه‌یه‌، هەروەها به‌ڵینیان دا له‌نزیكترین كاتدا ئه‌و نوسینگەییان بكه‌نه‌وه‌".

"داوامانكردن سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزاری رێكاره‌كانى بانكی ناوه‌ندى له‌سلێمانى جێ به‌جێ بكرێت لە ڕێگەی ئەو نوسینگەییان له‌نێویشیان دۆلار به‌پێ رێنمایه‌كان به‌رێژه‌ى به‌رچاو بۆ سلێمانى دابین بكرێت و قه‌رز و پێشینه‌كانى بانكه‌كه‌ هاووڵاتیانى سلێمانى بگرێته‌وه‌ به‌و گه‌ره‌نتیانه‌ى بانكی ناوه‌ندى دیاریده‌كات، هەروەها مۆڵەت دان بەنوسینگەیکانی ئاڵوگۆری دراو لەسەر لقی A وB بانکی ناوەندی, پارێزگاری بانکی ناوەندی پاڵپشتى ئه‌م داوكاریه‌مان بوون وتیشی، "كاری تێدا ده‌كه‌ین هیچ لاریمان نییه‌ کە لەڕێگەی ئەو نوسینگەیەی دەیکەینەوە ئەم خزمەتگوزاریانە پێشکەش بەهاوڵاتیانی سلێمانی بکات"، د. بڕیار وادەڵێت.

 

قوباد تاڵەبانی پاڵپشت بووە تا بانکی ناوەندی چالاکییەکانی بهێنێتە سلێمانی

ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەشدا: "پارێزگاری بانکی ناوەندی جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌هه‌ڵوێستى كاك قوباد كه‌ پاڵپشت بووه‌ بۆئه‌وه‌ى بانكی ناوه‌ندی چالاكیه‌كانى خۆی بهێنێته‌ سلێمانى خزمه‌ت پێشكه‌ش به‌هاووڵاتیان بكات کە سودەکانی نوسینگەی سلێمانی بانکی ناوەندی بۆ هاووڵاتیان بریتییر لە (پێدانی دۆلار بۆ بازرگانان و وەرگرتنی مامەڵەکانیان بۆ حەواڵەکردنی دۆلار بەبێ عمولە، پێدانی دۆلار بۆمەبەستی "گەشتیاری وخوێندن ونەخۆشی"، پێدانی دۆلار بۆگەشتیاران لەنێو فرۆکەخانەی سلێمانی، پێدانی قەرزی بچووک و پێشینەکان، گۆڕینی دراوی کۆن و دڕاو نەهێشتنی لەبازڕەکان، پێشکەکردنی دەستپێشخەریە خزمەتگوزاریەکانی بانکەکە بۆ چین وتوێژەجیاجیاکان)".

"جارێكى ترجه‌ختمان له‌داواكاری پێشوترمان كرده‌وه‌ به‌كردنه‌وه‌ لقی هه‌ردوو بانكی ره‌شد ورافیده‌ین له‌ سلێمانى ئه‌وان پاڵپشتى ئه‌م هه‌نگاوه‌ن و وەزارەتی دارایی عیراق وبانکەکان خۆشیان لاریان نیە لق بکەنەوە و داوایان پێشکەشکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا لەلای حکومەتی هەرێمەوە رەزامەندیان پێنەدراوە"، د. بڕیار وادەڵێت،

سەرجەم مامەڵە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە دینار بێت

د. بڕیار دەشڵێت: "لەمانگی ۱۲ ساڵی رابردوو نوسراوێکمان ئاڕاستەی بانکی ناوەندی کردبوو بۆ گرفتی ئەو هاووڵاتیانەی چاپی ۲٥ دیناری سویسریان لاماوەو دەیانەوێت بیگۆڕن، بەدرێژایی ئەمساڵ بەدواداچوونمانکرد، ئەمڕۆ جارێکی تاوتوێی ئەو داوایەمان کرد و بانکی ناوەندی لیژنەیەکی لە فەرمانگەیی دراوی نەختینە و بەشی یاسایی و خەزانە دروستکرد بۆئەوەی داواکاری هاووڵاتیان وەربگرن وچاپە کۆنەکەی دراویان بۆ بگۆڕنەوە".

ئاماژەی بەوەشدا: "داواماكرد وه‌ك ده‌سه‌ڵاتى باڵای دراوی عیراق رێنمایی ده‌ربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌ دارایه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان به‌دینار بێت و به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش هاوكاری بازرگانى وهاورده‌كاران بن له‌دابینكردنى دۆلار, له‌م داوكاریه‌شمان به‌رێزیان پاڵپشتى خۆیان ده‌ربڕی نوسراوی كرد بۆ دروستكردنى لیژنیه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنى رێنمایه‌كانى بانكه‌كه‌".

پاڵپشتی گەنجان بن

ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەوەشی خستەڕوو: "داوامانكرد خزمه‌تگوزاریه‌كانى ده‌ستپێشخه‌ری ریاده‌ كه‌ له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندى و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران رێكخراوه‌ بۆ پاڵپشتى دارایی و ئیداری بۆ پرۆژه‌ى بچووكی گه‌نجان له‌ سلێمانى ئۆفیس بكه‌نه‌وه‌ پاڵپشتى پرۆژه‌كانی گه‌نجان بن، هەروەهــا باسمان لەو هەوڵ وئاسانکاریانە کرد کە خاتوو ئەمەل سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار کردویەتی بۆ رەخساندنی هەل لەبەردەم پرۆژە گەشتیاریەکان، داوامانکرد بانکی ناوەندی پاڵپشتیان بێت چونکـە ئەوان هەوڵێکی زۆریان داوە و ئاسانکاری تەواویان کردوە گەر بانکی ناوەندی پاڵپشتیان بێت دەتوانن کەرتی گەشتیاری زۆر بەرەو پێشەوە ببرێت، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندى دڵنیایی دا كه‌ ئه‌و داواكاریه‌مان تاوتۆی ده‌كات و وه‌ك خۆیان پاڵپشتى بوون بۆیه‌ داوایكرد كه‌ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ره‌زه‌مه‌ندی له‌سه‌ربده‌ن بۆئه‌وه‌ى ده‌ست به‌وده‌ستپێشخه‌ریانە بكه‌ن".

"پارێزگاری بانکی ناوەندی سوپاسی کردین بۆ ئەوەی کاردەکەین لەسەر پاڵپشتی کردنی ئابووری نیشتیمانی وڵات و دراوی ناوخۆ و هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان لە خۆ بەدوو گرتن لەکاریگەری ئەو وتارە ئامانجدارانەی کە دڵەڕاوکێ لەنێوخەڵک بڵاودەکەنەوە و متمانە ناهێڵن"، د. بڕیار رەشید وادەڵێت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket