باڵیۆز د. محەمەد سابیر: سیمپۆزیەمی پەیپەرەنایابەكان ئەزمونێكی ناوازەیە
کوردستان 10:43 AM - 2023-08-17
PUKMEDIA
بەڕێوەچوونی شەشەمین سیمپۆزیۆمی پەیپەرەنایابەكان
لە زانكۆی سلێمانی شەشەمین سیمپۆزیۆمی پەیپەرەنایابەكان لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق دەستیپێكرد كە بۆ یەكەم جارە لەسەر ئاستی عیراق بەڕێوەدەچێت و تێیدا باشترین 10 پەیپەری توێژینەوەی زانستی هەڵدەبژێردرێن و خەڵات دەكرێن، سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی-یش رایدەگەیەنێت: "ئەم پێشبڕكێ ئەكادیمییە ئەزمونێكی ناوازەیە بۆ پەرەپێدانی توانای توێژینەوە و لێوەشاوەیی پسپۆڕان".
ئەمڕۆ 17-8-2023، بە ئامادەبوونی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ئازاد حەمەئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و د. كۆسار محەمەد سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و مامۆستایانی ئەكادیمی و توێژەران، لە زانكۆی سلێمانی شەشەمین سیمپۆزیۆمی پەیپەرەنایابەكان لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق دەستیپێكرد، لە دەستپێكی سیمپۆزیۆمەكەشدا باڵیۆز د. محەمەد سابیر سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی وتارێكی پێشكەش كرد و رایگەیاند: "لە دڵەوە پیرۆزبایی ئەم چالاكییە زانستیی و پێشبڕكێ ئەكادیمییەتان لێدەكەم كە ئەزمونێكی ناوازەیە بۆ پەرەپێدانی توانای توێژینەوە و لێوەشاوەیی پسپۆڕان، هاوكات دەرفەتێكی گرنگە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی و خۆماڵیكردنی ئەو تەقەلاو هەوڵانەی كە جێپەنجەیان بەسەر ئایندەی زانكۆ و پەیمانگاكانەوە دیارە".
"وەك دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی خۆشحاڵین لەگەڵ زانكۆی سلێمانی و رێكخراوی كەیساین بەشدار و هاوكاريی ئەم دەرفەتە دەكەین و بە بەشێكی رەسەنی كار و ئامانجی دامەزراوەكەمانی دەزانین، لەبەرنامە و پەیام و ئاڕاستەی كاركردنمادا، گەشەپێدانی توانا مرۆیی و زانستییەكانی ئەكادیمانی كورد، بەتایبەت لاوان و كچان و كوڕانی زانكۆ و پەیمانگاكانی كوردستان و عیراقیشەوە بەگرنگ دەزانین " باڵیۆز د. محەمەد سابیر وادەڵێت.
راشیگەیاند: "ئەم ئاڕاستەیە بەشێكە لە پەیام و دنیابینی سەرۆك مام جەلال لە دەستپێكی خەباتی سیاسی و لە میانەی بەشداری قوڵی لە چاكەی گشتی كۆمەڵانی كوردستان و عیراق، هەر لە سەرەتای دەستپێكردنی تێكۆشانی سیاسی تا دەورانی سەرۆككۆماری لە بەغدا، لە خەباتی پێشمەرگایەتیشدا دەیان دەرفەتی زەمالە و تەواوكردنی خوێندنی باڵای بۆ گەنجانی تێكۆشەر لە وڵاتانی هەنگاریا، سۆڤییەت، فەڕەنسا، ئیتاڵیا دابینكرد".
لە درێژەی وتارەكەیدا سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی راشیگەیاند: "باوەڕی مام لەسەر بونیادنانی زانكۆ و دامەزراوە زانستییەكان و پاراستنی سەربەخۆیی حەرەمی زانكۆ و زانست و پایەداركردنی سەربەستی لێكۆڵینەوەی ئەكادیمی و فكری و پاراستنی ویژدانی زانستی و ئەدەبی و ئەكادیمی وڵات بونیاد نراوە، كە هەر تەنها ئەم بژاردەیەیە سەنگی زانكۆ و پەیمانگا و دامەزراوە ئەكادیییەكان دەپارێزێت".
وتیشی: "دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەسەر بنچینەی ئەو كەلتورە دەوڵەمەندەی سەرۆك مام جەلالە، كە لە وێستگەی جیاجیادا بەنیازی دابینكردنی چانسی خوێندن و ناردنەدەرەوەی خوێندكارانی خوازیار بۆ دەرەوەی وڵات بە مەبەستی خوێندن، مام جەلال وەك لە ژیانیدا هۆكاری گەشە و پێشكەوتنی وڵاتەكەی بوو، لەڕێی ئەم دامەزراوەیەشەوە لەباریدایە دەروازەی گەشەپێدان لەبەردەم بەهرەمەنداندا بكاتەوە، بۆیە دامەزراوەكەمان یاداشتی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ سەرجەم زانكۆكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین ئیمزا كردووە".
پێشتریش د. یۆهان عوسمان حەمە بەرپرسی بەشی راگەیاندنی زانكۆی سلێمانی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "سمپۆزیۆمەكە بۆ هەڵبژاردنی باشترین 10 پەیپەری توێژینەوەی زانستی لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق، بەبەشداری بەرپرسانی باڵای حكومی كوردستان و عیراق لە هۆڵی كۆنگرێسی كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، كەلەلایەن زانكۆی سلێمانی و رێكخراوی كەیساین و دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و مایۆركا سیتییەوە رێكخراوە".
"پەیپەرەكانی توێژینەوە لە كۆی زیاتر لە (20،000) بیست هەزار توێژینەوە كە لە ساڵی 2022 بڵاوكراونەتەوە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان و عیراقدا وەرگیراوەو ئەمە بۆ یەكەم جارە لەسەر ئاستی عیراق چالاكییەكی لەم شێوەیە ئەنجام بدرێت كە هەموو توێژینەوەكانی عیراق لە خۆبگرێت و تیایدا یەكەمەكان دیاریبكرێن"، د. یۆهان وای وت.
ئاماژەی بەوەشكرد: "هەر لەم بۆنە زانستییەدا خەڵاتی گەنجترین توێژەر و چالاكترین توێژەری ژن دەكرێت، لەسەر بنەمای ژمارە و بڵاوكردنەوەی توێژینەوەكانیان".
شەشەمین سیمپۆزیەمی پەیپەرەنایابەكان كە بۆنەیەكی زانستی ساڵانەیە، ئامانج لێی ناساندنی توێژەران و پێشخستنی توێژینەوەی زانستییە لە كوردستان و عیراقدا، ئەمساڵ بۆیەكەمین جارە كەلەرێگەی پێوەرێكی زانستییەوە پەیپەرەكان جیادەكرێنەوە و پلەبەندیان بۆدەكرێت، كە ژمارەیەك مامۆستا دیارییان كردووە لە رێكخراوی (Kscien)ن و بەسەر چوار ئاستدا دابەش كراوەو لەسایتەكەی خۆیان بڵاویان كردووەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

