قوباد تاڵەبانی: بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران کاریگەری گەورەی دەبێت
کوردستان 05:53 PM - 2023-08-15
PUKMEDIA
سەردانی قوباد تاڵەبانی بۆ پڕۆژەی نیشتمانی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران
قوباد
تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران سەردانی پڕۆژەی نیشتمانی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی
کرد و لە نزیکەوە لە چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی کاروباری پڕۆژەکەی کۆڵییەوەو راشیگەیاند، "پڕۆژەکە لە گرنگترین پڕۆژە
ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستانە".
جێگری
سەرۆک وەزیران لە سەردانەکەیدا دەستخۆشی لە کۆمپانیای قەیوان وەک لایەنی جێبەجێکاری
پڕۆژەکەی کرد کە توانیویانە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە تەواو
بکەن و هیواشی خواست لە ماوەی دیاریکراودا هەموو قۆناغەکانی پڕۆژەکە تەواو بکرێت.
وتیشی:
"پڕۆژەی نیشتمانی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران، لە گرنگترین پڕۆژە ستراتیژییەکانی
هەرێمی کوردستانە و کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر بووژانەوەی بازاڕ و پێشخستنی کەرتی
کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک لە کوردستان".
پڕۆژەکە
کەوتووەتە گوندی قەرەچەتان لە ناحیەی پیرەمەگرون و ٣٠ سایلۆی دانەوێڵە و کارگەیەکی
گەورەی بەرهەمهێنانی ئارد و چەندین کارگەی گەورەی پیشەسازی خۆراک لە خۆ دەگرێت و بە
تەواوبوونی کۆی پڕۆژەکە ٥٠٠٠ هەلی کاری راستەوخۆ دەڕەخسێنێت.
لە
ئێستا قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە تەواو بووە، کە بریتییە لە ١٢ سایلۆ و لە رۆژی ١٣ی ئەم
مانگەوە دەست کراوە بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بەو نرخەی کە لەلایەن وەزارەتی
کشتوکاڵ و لیژنەی تایبەتمەندەوە دیاری کراوە. لە ئەمڕۆکەشەوە بەرهەمهێنانی ئارد لە
کارگەی ئاشی پڕۆژەکە دەستی پێکردوە و لە توانایدایە رۆژانە ٥٠٠ تەن ئارد بەرهەم بهێنێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

