قوباد تاڵەبانی پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی بەسەرکردەوە
کوردستان 04:00 PM - 2023-08-15
PUKMEDIA
سەردانی قوباد تاڵەبانی بۆ پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی
دوای
ئەوەی دوێنێ دووشەمە ١٤ ئابی ٢٠٢٣ پرۆسەی قیرتاوکردنی شەقامی ١٠٠ مەتری دەستی پێکرد،
ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران سەردانی پڕۆژەکەی کرد و لە نزیکەوە لە چۆنییەتی
بەرەوپێشچوونی قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەی کۆڵییەوە.
جێگری
سەرۆک وەزیران دەستخۆشی لە شارەوانی سلێمانی کرد بۆ کارئاسانیکردن وهەماهەنگییەکانی
لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار و هەروەها دەستخۆشی لە کۆمپانیای جێبەجێکار و ئەندازیاران
و کرێکارانی پڕۆژەکەش کرد کە لە ماوەی رابردوو سەرباری کێشە و کەموکوڕییەکان بەردەوام
بوون لە کارەکانیان.
دوای
ئەوەی لە کێشە و گرفتەکانی کۆڵییەوە، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند پڕۆژەی شەقامی ١٠٠
مەتری پڕۆژەیەکی ستراتیژییە و هەموو هەوڵێک دەدەن کەموکوڕییەکان چارەسەر بکەن و
داواشی لە شارەوانی سلێمانی و کۆمپانیای جێبەجێکار کرد هەموو هەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ
تا پڕۆژەکە لە ماوەیەکی کورتدا تەواو بکرێت.
شەقامی
١٠٠ مەتری سلێمانی ٣٤ کیلۆمەترە و تا ئێستا ٩٥٪ کارەکانی پڕۆسەی بڕین و پڕکردنەوەی
تەواو بوو و بە گشتیش ٥٥٪ کۆی پڕۆژەکە تەواو بووە. لە رۆژی رابردووشەوە پرۆسەی قیرتاوکردن
دەستی پێکردوە و بڕیارە لە قۆناغی یەکەمدا ١٠ کیلۆمەتر قیرتاو بکرێت و دوای تەواوبوونی
بڕین و پڕکردنەوەش، قۆناغی دووەمی قیرتاوکردنەکەش دەست پێ دەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

