قوباد تاڵەبانی: وەزارەتی پێشمەرگە دوور بخرێتەوە لە ململانێ سیاسییەکان
کوردستان 08:02 PM - 2023-08-14
PUKMEDIA
قوباد تاڵەبانی و ژەنەراڵ ماتیۆ ماکفارلین
قوباد
تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە وەفدێکی باڵای هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی
ژەنەراڵ ماتیۆ ماکفارلین و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسێکی جێگەی بایەخی هەردوولا
و بە تایبەت چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ کران.
هەماهەنگی زیاتر لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان هەبێت
لە
کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ دووشەمە ١٤ی ئابی ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا هەر یەکە
لە لیوا روکن بەختیار ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و دابان شەدەڵە جێگری سەرۆکی
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم ئامادەی بوون، بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی
وەک فەرماندەی گشتیی هاوپەیمانان لە عیراق و سوریا، قوباد تاڵەبانی ستایشی ژەنەراڵ
ماتیۆ ماکفارلینی کرد کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا رۆڵی گرنگی هەبووە لە دروستکردنی هەماهەنگی
لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە
ئەرکی داهاتوویدا.
هەر
لە کۆبوونەوەکەدا کە ژەنەرال جۆول ڤاوڵ فەرماندەی گشتیی نوێی هاوپەیمانانیش ئامادەی
بوو، جێگری سەرۆک وەزیران بەبۆنەی دەستبەکاربوونی پیرۆزبایی لێ کرد و هیوای خواست
لە ماوەی ئەرکەکەیدا هەماهەنگی زیاتر و بەهێزتر لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان
هەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکان.
قوباد تاڵەبانی: بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە دووربن لە ململانێی سیاسی
لە
بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی هەنگاوەکانی چاکسازی لە
وەزارەتی پێشمەرگە کرا. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی جێبەجێکردنی قۆناغ بە قۆناغی
پڕۆژەی چاکسازی بەو شێوەیەی کە پلانی بۆ دانراوە.
لەمبارەیەوە
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا: "پێویستە وەزارەتی پێشمەرگە بە دوور بخرێتەوە
لە ململانێ و ناکۆکییە سیاسییەکان و بەرپرسانی وەزارەت دەبێت لەپێناو جێبەجێکردنی
پڕۆژەی چاکسازی و دروستکردنی هێزێکی نیشتمانیی راهێنراو بە شێوەیەکی پیشەیی و بەدوور
لە ململانێی سیاسی ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن".
لەلایەن
خۆشیانەوە وەفدی باڵای هاوپەیمانان لە عیراق و سوریا دووپاتیان کردەوە کە بەردەوام
دەبن لە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە و جەختیشیان کردەوە بەردەوامبوونی
چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ئاستی هەماهەنگی و هاوکارییەکان خێراتر و بەهێزتر
دەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

