سه‌رۆكی حكومه‌ت قه‌رزی مووچه‌خۆرانی بیرچووه‌ته‌وه
کوردستان 05:54 PM - 2023-08-14
PUKMEDIA
موچە
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت:" له‌كابینه‌ی نۆدا هه‌موو مانگێك مووچه‌ی مووچه‌خۆرانمان له‌كاتی خۆیدا دابه‌شكردوه، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایش له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:" سه‌رۆكی حكومه‌ت بریچووه‌ته‌وه نزیكه‌ی 10 ترلیۆن دینار قه‌رزاری مووچه‌خۆرانی هه‌رێمه‌و لێبڕ‌ینی مووچه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی مانگه‌كانی ساڵ له 12 بۆ 10 مانگ دیاریی ئه‌م كابینه‌یه بوو بۆ مووچه خۆران".
سه‌رۆكی حكومه‌ت: هه‌موو مانگێك مووچه‌مان دابه‌شكردوه
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێوه‌ڕ‌ه‌سمی كردنه‌وه‌ی پڕ‌ۆژه‌ی گه‌شتیاری "كۆرنیشی ده‌لال" له زاخۆ، له وتارێكدا رایگه‌یاند: " تا ئه‌و كاته‌ی رێگری له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كرا، به شانازییه‌وه به‌خۆشی بێت، یان به زه‌حمه‌ت هه‌موو مانگێك مووچه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان‌مان دابه‌شكردووه".
بەشێک لە وتارەکەی سەرۆکی حکومەت لە کەناڵەکەی خۆیەوە

كابینه‌ی نۆ 10 ترلیۆن دینار قه‌رزاری مووچه خۆرانه
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، كابینه‌ی نۆ نزیكه‌ی 10 ترلیۆن دینار قه‌رزاری مووچه‌خۆرانی هه‌رێمه‌و نه‌یتوانیوه هه‌موو مانگێك مووچه بۆ مووچه‌خۆران دابین بكات.
سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "به‌درێژایی ته‌مه‌نی ئه‌م كابینه‌یه، 7 مووچه‌ی ته‌واو نه‌دراوه، ئه‌مه جگه له‌ئه‌وه‌ی مووچه‌ی مانگی 6 به‌ته‌واوی و مووچه‌ی مانگی 7ی ئه‌مساڵیش دابه‌شنه‌كراوه، كه تێكڕ‌ا ده‌كاته زیاتر هه‌شت ترلیۆن و سه‌د ملیار دینار".
"به‌گشتی له‌ماوه‌ی ئه‌م كابینه‌یه‌دا، 10 مووچه به لێبڕ‌ینه‌وه دراوه، 9 مووچه‌ش به لێبڕ‌ینی له سه‌دا (٪٢١) دراوه، هه‌روه‌ها یه‌ك مووچه‌ش به‌لێبڕ‌ینی له سه‌دا (٪١٨) دراوه، كه تێكڕ‌ای ئه‌و پارانه‌ی مووچه‌خۆران لای حكومه‌ت هه‌یانه، ده‌كاته یه‌ك ترلیۆن و هه‌شت سه‌د و شه‌ست و پێنج ملیار دینار"، سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی وایوت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شڵێت: "كۆی گشتی قه‌رزی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كه‌له ئه‌ستۆی كابینه‌ی نۆیه‌م دایه، بریتیه له (٩،٩٦٥،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) نۆ ترلیۆن و نۆسه‌د و شه‌ست و پێنج ملیار دینار".
سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات:" ده‌ستپێشخه‌ری لێبڕ‌ینی مووچه و كه‌م كردنه‌وه‌ی مانگه‌كانی ساڵ له 12 مانگه‌وه بۆ 10 مانگ ده‌ستكه‌وتی سه‌رۆكی كابینه‌ی نۆ بوو بۆ مووچه خۆران، به‌ڵام دیاره سه‌رۆكوه‌زیران بیری چووه‌ته‌وه".
PUKMEDIA
ئینفۆگرافیك: قه‌رزی مووچه‌خۆران لای كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

