باڵیۆزی کەنەدا رۆڵی قوباد تاڵەبانی بەرزدەنرخێنێت
کوردستان 01:53 PM - 2023-08-14
نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی و گرێگۆری گاڵیگن
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە گرێگۆری گاڵیگن باڵیۆزی کەنەدا لە عیراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند پرسی جێگەی بایەخی هەردوولا تاوتوێکران.
کۆبوونەوەکە رۆژی دووشەمە ١٤ی ئابی ٢٠٢٣ لە هەولێر بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکی باڵیۆزی کەنەدا لە عیراق رێکخرابوو، قوباد تاڵەبانی ستایشی باڵیۆز گرێگۆری گاڵیگنی کرد، کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا رۆڵی گرنگی بینیوە لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و وڵاتی کەنەدا و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی لە تامی ئەیمز کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک بەرپرسی نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەولێر و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرا، هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە پەلە بکرێت لە چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی هەردوولادا بێت.
هەردوولاش بە گرنگییەوە باسیان لە پێویستیی پەسندکردنی یاسای نەوت و گاز کرد، لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: یاسای نەوت و گاز بابەتێکی هەستیارە و بۆ ئەوەی بە شێوەیەک پەسند بکرێت کە لە بەرژەوەندی هەموو عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بێت، پێویستیی بە گفتوگۆ و دانووستانی زیاتر هەیە لەنێوان لایەنەکاندا.
هۆشداریشیدا کە لایەنە کوردستانییەکان بە یەکڕیزی و یەک گوتارییەوە بەشداری لە گفتوگۆکانی یاسای نەوت و گازدا بکەن تا بتوانن بە قورساییەکی زیاترەوە داکۆکی لە مافە دەستورییەکانی هەرێم بکەن.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کرا، جێگری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لەسەر بەرێوەچوونی هەڵبژاردن لەو وادەیەی لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە دیاری کراوە و
راشیگەیاند: پێویستە لەو ماوەیەی لە بەردەستدایە لایەنە سیاسییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەکانی نێوانیان بدۆزنەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسی پرۆسەی ریفۆرم و بە ئەلیکترۆنیکردنی دامەزراوەکانی حکومەت کرا، باڵیۆزی کەنەدا رۆڵی قوباد تاڵەبانییان لە هەردوو پرۆسەکەدا بەرز نرخاند و داوایانکرد لەپێناو حکومڕانییەکی باشتردا لە هەوڵەکانی بۆ چاکسازی و بە ئەلیکترۆنیکردنی حکومەت بەردەوام بێت.
لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: پلانیان هەیە هەنگاوەکانی چاکسازی و حکومەتی ئەلیکترۆنی فراوانتر بکەن و لەم چوارچێوەیەشدا داوایکرد کەنەدا زیاتر هاوکاری حکومەتی هەرێم بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

