قوباد تاڵەبانی: ئەزموونی ژاپۆن لەهەموو جیهاندا سەرکەوتووە
کوردستان 03:56 PM - 2023-08-10
نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ژاپۆن لەعیراق
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە فوتۆشی ماتسومۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا دواپێشهاتە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق و چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ژاپۆن تاوتوێکران.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ ١٠ی ئابی ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو، دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئامادەیبوو، قوباد تاڵەبانی بەهۆی هاوکارییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان لە بنیاتنانی ژێرخانی ئابوری و خزمەتگوزاری سوپاسی حکومەتی ژاپۆنی کرد و رایگەیاند: "ئەزمونی ژاپۆن لە گەشەسەندندا نمونەیەکی دیار و سەرکەتووە لەسەر ئاستی جیهان و پێویستە عیراق و هەرێم لە ئیدارەدانی سێکتەرە جیاوازەکاندا سود لە ئەزمونی ئەو وڵاتە ببینن".
جێگری سەرۆک وەزیران ئامادەیی حکومەتی هەرێمی دەربڕی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بە تایبەتیش لە بوارەکانی بازرگانی و خوێندنی باڵادا.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون کە لەپێناو سەقامگیری عیراق و کوردستان و رەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ گەشەسەندنی ئابوری، پێویستە هەم کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەم ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان لە کوردستان و عیراق لەڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

