قوباد تاڵەبانی: بەرژەوەندی چەند كەسێك چاكسازی لە هێزەكانی پێشمەرگە پەكنەخات
کوردستان 04:01 PM - 2023-08-09
نووسینگەی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەی لەگەڵ لیوا روكن بەختیار ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەك لە ئەفسەران و پلەداری وەزارەت رایگەیاند: "بەردەوام دەبین لە چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و هەر كەس و بەرپرسێك كەمتەرخەم بێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكرێت".
لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی 9-8-2023 لە هەولێر بەڕێوەچوو، تاوتوێی دواپێشهات و گرژی و ناكۆكییەكانی ناو دیوانی وەزارەت كرا، لەسەر داوای قوباد تاڵەبانی، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە باسی لە گرژییەكان و هۆكارەكانی كرد و هەروەها روونكردنەوەی دا لەبارەی چۆنییەتی بەڕێوەچوونی قۆناغەكانی چاكسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و كێشە و كەموكوڕییەكانی پڕۆسەكەی خستەڕوو.
جێگری سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەكەدا جەختی لەسەر بەردەوامیدان بە پڕۆسەی چاكسازی و رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە كردەوە و رایگەیاند: :ئاساییە گرژی و ناكۆكی سیاسی هەبێت لەنێوان لایەنە سیاسییەكان بەڵام قبوڵ كراو نییە ئەو گرژییە بهێنرێتە ناو وەزارەتی پێشمەرگە".
وتیشی: "بەڵێنمان بە خەڵكی خۆمان و هاوپەیمانەكانیشمان داوە كە، هێزەكانمان تۆكمەتر و راهێنراوتر بكەین و قۆناغ بە قۆناغ پڕۆژەی چاكسازی جێبەجێ بكەین، هەربۆیە ناكرێت لەپێناو بەرژەوەندی هەندێك كەس، دەستبەرداری بابەتێكی وەها هەستیار و گرنگ بین، ئێمە بەردەوام دەبین لە پڕۆسەی چاكسازی و لێپرسینەوەش لە كەسانی كەمتەرخەم دەكەین لە هەر پلەو پۆستێكدا بن".
جێگری سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەكەدا پەیامێكی بۆ هەموو بەرپرسان و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە نارد و رایگەیاند: "لەڕووی سیاسی و حیزبییەوە سەر بە هەر لایەنێكن، لەڕووی نیشتمانی و ئەخلاقییەوە ئەركی ئێوەیە لە وەزارەت پیشەییانە مامەڵە بكەن و دووربكەونەوە لە ململانێ و نەبنە بەشێك لە ناكۆكی سیاسی و حیزبی و مل نەدەن بۆ هیچ دەستێوەردانێك لە وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن هەر كەسێكەوە بێت".
لە كۆبوونەوەكە، قوباد تاڵەبانی ستایشی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی یاوەری كرد كە لەماوەی رابردوو زۆر بەسەبر و پەرۆشەوە كاریان كردووە لەپێناو كۆنتڕۆڵكردنی دۆخی ناو وەزارەت و هەموو هەوڵێكیان داوە پرۆسەی چاكسازی بەتەواوەتی پەك نەخرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

