پارتی پەرتبون و یەکێتی یەکدەنگی کوردی دەوێت لەکەرکوک
کوردستان 01:01 PM - 2023-08-09کەرکوک
یەکێتیی نیشیمانیی کوردستان وەک بەهێزترین حزبی کوردستانی لە کەرکوک بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بەئەرکی خۆی زانیوە سەردانی لایەنە کوردستانییەکان بکات و داوای یەک دەنگی کوردیان لێ بکات، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیش لە کەرکوک دەڵێت: "یەکێتی تەنها ئامانجی بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگی کورد بووە لە ناوچە جێناکۆکەکان، بەڵام پارتی دەستکەوتی حزبی لا گرنگتر بوو وەک لە پەرتبونی ماڵی کورد".
یەکێتی هەمیشە دەستپێشخەر بووە
حەسیبە
عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە کەرکوک بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"یەکێتی بۆ ئەم هەڵبژاردنە و هەڵبژاردنەکانی پێشوش هەمیشە دەستپێشخەر بووە،
بۆ یەک دەنگی کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان، چونکە هەستی بەو مەترسییە کردووە کە
هەوڵی سڕینەوەی ناسنامەی کوردبوونی کەرکوک دەدرێت".
"یەکێتی بێ هیچ مەرجێک و تەنها لەپێناو سەنگی کورد لە کەرکوک داوای
لەلایەنە کوردستانییەکان کردووە کەهاوپەیمانیەتییەکی گەورە پێکبهێنن، بەڵام لایەنە
کوردستانییەکان بەهۆکاری جیاواز ئەو دەستپێشخەریەی یەکێتییان رەتکردەوەو تەنانەت
لایەنی کوردستانی هەیە دژی کورد لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکەی کەرکوک هاوپەیمانێتی
ئەنجام داوە"، حەسیبە عەبدوڵڵا وای وت.
ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی دەشڵێت: "پارتی لە کەرکوک ئامادەیە
لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکە هاوپەیمانێتی بکات بەڵام ئامادە نییە لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان
بەتایبەت یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کەدەنگی یەکەمە لەو شارە، هاوپەیمانێتی بکات،
ئەمەش هەڵوێستی هەمیشەیی و نەگۆری پارتییە بۆ کەرکوک و بەردەوام هەوڵی پەرتبوونی
دەنگی کوردی لەو شارە داوەو هەر خۆشیان بەرپرسیارن لەهەر بارودۆخێک کەبەسەر
کەرکوکدا بێت".
پارتی بەرژەوەندی حزبی دەوێت
پارتی لەکەرکوکدا تەنها بەرژەوەندی حزبی دەوێت و لەکاتی کێشە و نەهامەتییەکان
پارێزگاکە بەجێدەهێڵێت و هەوڵەکانیشی بۆ پەرتەوازەیی دەنگی کوردە.
رەوەند مەلا مەحمود لێپرسراوی
مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پارتی لە ناو کەرکوک یارییەکی خراپ دەکات و هەموو
هەوڵێکی بۆ پەرتەوازەیی دەنگی کورد و گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆیەتی، تەنانەت
لەئێستادا باڵەخانەی قیادەی عەمەلیاتی کەرکوکی بۆ دەزگای پاراستن بەکاردەهێنێت، ئەمە
جگە لە ئەوەی ئەو حزبانەی پێشتر بە خائین و خۆفرۆش ناویان دەبردن، ئێستا
هاوپەیمانی لەگەڵدا دەبەستن".
"پارتی تەنها لەکاتی
بەرژەوەندی حزبەکەی کەرکوکی بیر دەکەوێتەوە، لەماوەی چەند ساڵی رابردودا کادرەکانی
تەنها بۆ مووچە وەرگرتن کەرکوکیان دیوە، لەکاتی نەهامەتییەکانیشدا هەڵهاتنیان
بەچارەسەر زانیوە، چونکە هەموو کات
کەرکوکیان وەک جێنفوسی یەکێتی سەیر کردووە"، رەوەند مەلا مەحمود وای وت.
دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی: هەوڵەکانمان بێ سود بوو
لەپێناو یەکڕیزی دەنگی کورد لەکەرکوک یەکێتی ئامادەیی بۆ هاوپەیمانێتی دەربڕی لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان بەبێ هیچ مەرجێک، بەڵام بەهۆی نابەرپرسیاری پارتیەوە هەوڵەکانی بێ سود بوون.
دەزگای ھەڵبژاردنی
یەکێتی لەبارەی یەکڕیزی کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان لەراگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ PUKMEDIA نێردراوە، رایدەگەیەنێت: " یەکێتی له پێناو یهكڕیزی و یهك لیستی كورد له ناوچه
دابرێندراوهكان، ئهوپهڕی نهرمی نواند و قوربانی زۆری دا، بهڵام دواجار ههموو
ههوڵهكان بێسوود بوون و یەکێتی لەگەڵ ئەوەدا نەبوو دوای نزیکەی 18 ساڵ بەسەرهەڵبژاردنی
ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراقدا کورد بەو پەرتەوازەییە بەشدار بێت".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "یەکێتی بێ هیچ
مەرجێک و بێ مافی ڤیتۆ هێڵی سوری لەسەر هێچ لایەنێک بۆ هاوپەیمانیەتییەکی گشتگیر
لە کەرکوک بۆ لایەنە کوردستانییەکان نەبوەو تەنها ئامانجی بەدەستهێنانی زۆرترین
دەنگی کورد بووە لەناوچە جێناکۆکەکان".
دەقی
راگەیەندراوەکەی دەزگای هەڵبژاردن لەم لینکەدایە ....
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وهك ههڵوێستی ههمیشهیی ههرگیز كهركوكییهكان و خهڵكی ناوچه جێناكۆكهكانی لهتهنگانهو نههامهتیدا جێنههێشتووهو ههموو كات پشت و پهنایان بووه، بەردەوامیشە لە هەڵوێستە نەگۆڕەكانی بەرامبەر بە كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان بە پارێزگاریكردن لە ئاسایش و دانیشتووانەكەی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پێیان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
07:59 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
هەڵوێستی یەکێتی راستگۆ و نەگۆڕە لەسەر هەڵبژاردن
04:33 PM - 2024-05-09
سەرۆک بافڵ: پەیوەندییەکانمان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە
03:31 PM - 2024-05-09
پهرلهمان بۆ ههڵبژاردنی سهرۆك پشووهكهی دوادهخات
12:30 PM - 2024-05-09
لێپرسراوی ناوهندی یاسایی یهكێتی: نیهتی پارتی دواخستنی ههڵبژاردنه
09:39 AM - 2024-05-09
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی خاتوو نازەنین
پرسەنامە 10:49 AM - 2024-05-09 -
لێپرسراوی ناوهندی یاسایی یهكێتی: نیهتی پارتی دواخستنی ههڵبژاردنه
کوردستان 09:39 AM - 2024-05-09 -
بۆچی دەبێ لەگەڵ دوژمنانیش بچینە دیالۆگەوە
بیروڕا 08:58 AM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
کوردستان 08:54 PM - 2024-05-08 -
سەرۆک بافڵ: لەگەڵ دوژمنانیش باوەڕم بە دیالۆگە
کوردستان 08:13 PM - 2024-05-08 -
سەعدی پیرە: داواکاری کاسبکارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر رەوایە
کوردستان 07:59 PM - 2024-05-08 -
چوار بازرگانی نێودەوڵەتی هۆشبەر دەستگیردەکرێن
کوردستان 07:43 PM - 2024-05-08