دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و بەحر لعلوم یاداشتێک ئیمزا دەکەن
کوردستان 09:45 PM - 2023-08-08
PUKMEDIA
دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و بەحر لعلوم
رۆژی سێشەممە ٨ی٨ی ٢٠٢٣، باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە شاری بەغدا سەردانی دامەزراوەی بەحر لعلومی کرد، لەلایەن بەڕێز د. ئیبراهیم بەحر لعلوم، سەرۆکی دامەزراوەکە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
لە دیدارێکدا باڵیۆز د. محەمەد سابیر باسی لە رۆڵی گەورەی سەرۆک مام جەلال کرد لە دووبارە بوونیادنانەوەی عێراق کە بەردەوام سەرۆک مام جەلال بێجیاوازی ئایین، نەتەوەیی و مەزهەبی کاری بۆ پێکەوەژیانی ئاشتیانە دەکرد لەم کۆمەڵگەیەدا؛ سەرۆک مام جەلال بە رۆحییەتێکی دیموکراسییەوە تەماشای هێزەسیاسییەکانی دەکرد و باشترین پەیوەندیشی لەگەڵ کەسایەتییەکانی ئەم کۆمەڵگەیەدا هەبوو.
باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، باسی لەوەکرد کە وەک دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بە بیری سەرۆک مام جەلال لە ژیانی شەست ساڵەی خەباتی بۆ کرد کاردەکەین و ئامانجمان پتەوکردنی گیانی تەبایی و پێشکەوتنی وڵاتە، لەڕێگەی بزووتنەوەی رۆشنبیری، کولتووری و زانستییەوە دەتوانین کار بۆ پێشکەوتنی تاک و کۆمەڵ بکەین.
سەرۆکی دامەزراوەی بەحر لعلوم وێڕای خۆشحاڵی دەربرین بە سەردان و بەسەرکردنەوەی سەرۆک و وەفدی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی؛ ئاماژەی بەوەدا هەموو شۆڕشگێران و ئازادیخوازان قەرزاری رۆڵ و گەورەیی بوونیادنەرانەی سەرۆک جەلال تاڵەبانین؛ عێراقی نوێ لەسەر دەستی پێشەنگانی شۆڕش کە مام جەلال سیمبولیەتی بوونیادنرایەوە و کۆتایی بە ستەمی بەعس هێنرا.
دواتر هەردوولا وەک دوو دامەزراوەی ناحکومی و سەربەخۆ ئیمزای لیکتێگەیشتنی هاوبەشکرا بە ئامانجی پتەوکردنی زیاتر لە پەیوەندیی رۆشنبیری، کلوتووری و زانستی؛ بێجیاوازی تەواوی رۆڵەکانی پێکهاتە جیاوازەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

