قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی بەریتانیا: نابێت هاووڵاتیان باجی ناکۆکی بدەن
کوردستان 06:00 PM - 2023-08-08
PUKMEDIA
جێگری سەرۆک وەزیران و باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عیراق
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، پێشوازیکرد لە ستیڤن چارڵس هیچن باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عیراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا دواپێشهاتە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق و دوا هەنگاوەکانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ کران.
قوباد تاڵەبانی: کێشەکان چارەسەن بکرێن
لەکۆبوونەوەکەدا
کە ئەمڕۆ ٨ی ئابی ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا رۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتی بەریتانیا
و دابان شەدەڵە جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم ئامادەی
بوون، قوباد تاڵەبانی، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە ستیڤن چارڵس هیچن کرد وەک باڵیۆزی
نوێی بەریتانیا لە عێراق و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.
دواتر
تیشکی خستە سەر ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد و چۆنییەتی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان
بە شێوەیەک کە لە بەرژەوەندی هەردوولادابێت. لەمبارەیەوە رایگەیاند: "ئاساییە
ناکۆکی سیاسی هەبێت بەڵام نابێت هاوڵاتییان باجی ئەو ناکۆکییانە بدەن". وتیشی:
"ئێمە دەمانەوێت بەپێی دەستور هەموو کێشەکان چارەسەر بکرێن و هەموو لایەکیش
پابەندبن بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەوە بۆ ئەوەی مافی هەمووان پارێزراو بێت".
قوباد تاڵەبانی: ئامادەین بۆ رێکخستنەوەی باشتری کاروبارەکانی وەزارەتی پێشمەرگە
هەرلەوبارەیەوە
جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەشدا: "نەبوونی متمانە هۆکاری سەرەکی زۆربەی
کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدایە، هەربۆیە پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەکان
لەپێناو دابینکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ عیراق و کوردستان هەوڵی گێڕانەوەی متمانەی
نێوانیان بدەن تا بتوانرێت کێشە کەڵەکەبووەکان چارەسەر بکرێن و چیتر هاووڵاتییان
باجی ناکۆکییە سیاسییەکان نەدەن".
لە
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە کرا،
قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: "سورین لەسەر جێبەجێکردن و بەرەوپێشبردنی هەنگاوەکانی
چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگەدا و هەموو هەوڵێکیش دەدەین بۆ ئەوەی ناکۆکییە سیاسییەکان
و ئەو گرژییەی ئێستا هەیە کاریگەری و رەنگدانەوەی لەسەر هەنگاوەکانی چاکسازی نەبێت".
وتیشی:
"ئێمە ئامادەین بۆ رێکخستنەوەی باشتری کاروبارەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و پێویستیشە
هەموو لایەک بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بکەن و نابێت رێگە بدەن ناکۆکییەکان
بمانگەڕێنێتەوە بۆ خاڵی سفر ".
لە
کۆتاییدا سوپاسی بەریتانیای کرد لەپای
هاوکارییەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لەڕووی سەربازییەوە. لای خۆیەوە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئامادەیی
هەماهەنگی و هاوکاری زیاتری دەربڕی هەم بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری چاکسازی لە وەزارەتی
پێشمەرگە و هەم بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

