riklam

رەوتی ئایندە ستایشی پشتیوانی یەكێتی لەخەباتی ئازادیخوازانەی كورد دەكات

کوردستان 01:36 PM - 2023-08-06
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و نارین مەتینی سەرۆكی رەوتی ئایندەی كوردستان  دەرباز ستار

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و نارین مەتینی سەرۆكی رەوتی ئایندەی كوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان كوردستان

رۆژی 6-8-2023،  سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ئامادەبوونی  د. مەجید حەمەدەمین  لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی رێكخستن و خاتوو فەهیمە سابیر ئەندامی سەركردایەتی و حیكمەت وەڵاشی و  لێزمە عەلی حەوێز راوێژكارانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی  پێشوازییان لە وەفدێكی رەوتی ئایندەی كوردستان كرد كە پێكهاتبوو لە، نارین مەتینی سەرۆك و ئاراس مەتینی نوێنەری رەوتی ئایندەی كوردستان لە هەرێم و  هۆشیار مەتینی بەرپرسی پەیوەندییەكانی رەوتی ئایندەی كوردستان. 

 

لە دیدارێكدا دوا پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە   گفتوگۆیان لەبارەوەكرا، بەتایبەت بارودۆخی سوریا و پەیوەندی نێوان رۆژئاوا و هەرێمی كوردستان لە لایەك و چۆنییەتی مامەڵەكردنی هێز و لایەنە سیاسییەكان لەگەڵ ناوچە ئازادكراوەكانی ژێردەستی تیرۆرستانی داعش . 

 

وەفدی میوان ستایشی رۆڵ و پشتیوانی هەمیشەیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان_ی كرد لەخەباتی دیموكراسی و ئازادیخوازانەی كورد لە سوریا بەگشتی و ئاماژەشیان بۆ ئەو پشتیوانەییە مێژووییەی یەكێتی كرد كە بە ئومێدی یەكڕیزی هێزە كوردستانییەكان و قوڵبوونەوەی هاوخەباتی هاریكاری راستەوخۆی نێوانیانە، بەئامانجی شادبوون بە مافی دیموكراسی و نەتەوەیی . 

 

 گفتوگۆشكرا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكان بە ئاڕاستەی پتەوكردن و گەشەسەندنی زیات، دواتر سەعدی ئەحمەد پیرە لۆگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی وەك دیاری پێشكەشكردن .

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket