قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئۆردن کۆبووەوە
کوردستان 07:21 PM - 2023-08-03
نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی و جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئۆردن
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە ئەحمەد خەلایلە، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن و وەفدی یاوەری و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا دواپێشهاتە سیاسییەکان و دۆخی ئەمنی ناوچەکە چۆنییەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا تاوتوێ کران.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنجشەممە ٣ی تەممووزی 2023، لە هەولێر، بەئامادەبوونی دابان شەدەڵە جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بە پەیوەندیی دێرینی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئۆردن و رایگەیاند حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی دەکات لە بەهێزترکردنی پەیوەندیی نێوان هەردوولا و بە تایبەتیش جەختی کردەوە لە هەماهەنگی زیاتر لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندا پێویستە ئەو پەیوەندییە دۆستانە و پتەوەی سەرۆک مام جەلال و شا عەبدوڵڵای دووەم بناغەیان دانا، بەردەوامی پێ بدرێت. وتیشی لەم قۆناغەدا زۆر پێویستە لە بوارەکانی گەشتوگوزار و کشتوکاڵ و پەروەردە و تەندروستیدا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئۆردن پەرەی زیاتری پێ بدرێت.
وەفدی میوان ئامادەیی هەموو جۆرە هاوکاری و هەماهەنگییەکیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و سڵاوی شا عەبدوڵڵای دووەمیان گەیاندە جێگری سەرۆک وەزیران و بە فەرمی بانگهێشتیان کرد سەردانی وڵاتی ئۆردن بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

