ئەمریکا پێشوازی لە رێککەوتنی یەکێتی و پارتی دەکات
جیهان 10:44 AM - 2023-07-31
PUKMEDIA
لۆگۆی کونسوڵگەری ئەمریکا لەهەولێر
ویلایەته
یەکگرتووەکانی ئه مریکا پێشوازی له رێککەوتنی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و
پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لەسەرچەند پرسێکی تایبەت بە هەڵبژاردن و یەکخستنی
هێزەکانی پێشمەرگە.
لە
تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بڵاویکردەوە: کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر
پێشوازی لە رێککەوتنی یەکێتی و پارتی دەکات سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی
کوردستان و یەکخستن و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.
هەر
لە تویتەکەدا کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر راشیگەیاندووە:" ئێمە بە پەرۆشین
بۆ بینینی پێشکەوتنی زیاتر لەسەر ئەو بابەتانەی ماونەتەوە لە کۆبوونەوەکانی دواتری
نێوان هەردوولا لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستانی عیراقد".
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ
30-7-2023، بهئامادهبوونی بافڵ جهلال تاڵهبانی سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی
كوردستان لهسهر ئاستێكی باڵا یهكێتی و پارتی له دهباشان كۆبوونەوە و لهپاش
كۆبوونهوهكهش راگهیهندراوێكی هاوبهشیان بڵاوكردهوه كهخۆی لەم چەند خاڵەدا
دەبینییەوە:
١-هەردوولا پشتیوانی لە
ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین لەو کاتەی لەلایەن سەرۆکی هەرێم
دیاریدەکرێت لە دوای راوێژ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان.
٢-بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان لە هەموو روویەکەوە کێشە
و جیاوازییە بچووکەکان بەلاوە بخرێن و روو لە پێکەوە چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین.
٣-بڕیارماندا پرۆسەی رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام
بێت.
٤-هەردوولا بڕیارماندا پشتیوانی لە رێککەوتنەکانی کابینەی
نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەین.
٥-لە پێناو زیاتر لێکنزیکبوونەوە و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگاری
و سەرکەوتن بەسەر کۆسپەکاندا بڕیارماندا بە رۆحیەتی کوردستانیانە و
نیشتمانپەروەرانە بەردەوامی بدەین بە کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکان و هەماهەنگیمان
لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

