سەرۆك بافڵ ئامادەی كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی دەبێت
کوردستان 11:28 AM - 2023-07-30
PUKMEDIA
كۆبوونەوەی وەفدی باڵای یەكێتی و پارتی لە دەباشان
بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر ئاستێكی باڵا یەكێتی و پارتی لە دەباشان كۆدەبنەوە.
كەمێك پێش ئێستا وەفدی باڵای مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان گەیشتە دەباشان بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
پێشتر د. سۆران جەمال تاهیر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاندبوو: "هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لە دەباشان لەسەر چەند پرسێكی گرنگ كە درێژەپێدەری كۆبوونەوەكانی رابردووە كۆدەبنەوە".
"پرسی هەڵبژاردنەكانی هەرێم و عیراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عیراق و چەند پرسێكی دیكە تەوەری كۆبوونەوەكەی نێوان مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی دەبێت"، وتەبێژی یەكێتی وادەڵێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە پێشتریش چەند جارێكی دیكە یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی كۆبوونەتەوە و كە دواكۆبوونەوەیان رۆژی 9-7-2023، بوو لە پیرمام، پێش كۆبوونەوەكەی پیرمامیش هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی رۆژی 25-6-2023، لە هەولێر كۆبوونەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

