یەكێتی و گۆڕان جەخت لە هەماهەنگی نێوانيان دەكەنەوە
کوردستان 03:05 PM - 2023-07-27
مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان
سەردانی مەكتەبی رێكخراوەدیموكراتییەكان بۆلای بزوتنەوەی گۆڕان
رۆژی 27-7-2023، جوتیار نوری ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان، بە ئامادەبوونی فریاڵ عەبدوڵڵا و سەرتیپ عەلی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەردانی هەریەك لە بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی دادگەری كوردستانیان كرد.
لە سەردانەكەی وەفدی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان بۆلای كۆمەڵی دادگەری، لەلایەن م. رێبوار حەمەد ئەندامی ئەنجومەنی باڵا و حاجی قەدم خێروڵڵا و د. بێستون حەمە ساڵح ئەندامانی سەركردایەتی كۆمەڵی دادگەرییەوە پێشوازییان لێكراو كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا، گفتووگۆ كرا لەسەر رۆڵی رێكخراو و سەندیكا و كۆمەڵە و یەكێتییە پیشەیی و جەماوەری و مەدەنییەكان و خۆئادەكردن بۆ كۆنگرە و نوێبونەوەیان و بەرەوپێشچونی كارەنیان بە جۆرێك كە لە خزمەتی توێژەكانی كۆمەڵگەدابن كەكاریان بۆ دەكەن.
پاشان وەفدی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد و لەلایەن دلێر عەبدولقادر وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و بەهادین ئەحمەد و دیدار عەبدولكەریم ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی پێشوازییان لێكراو كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوە و دیدارەكەدا، ئاڵوگۆڕی بیرو را كراو جەخت لە هەماهەنگی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنەوە گۆڕان كرا سەبارەت بە كاری رێكخراو و سەندیكاو كۆمەڵەو یەكێتییە پیشەیی و جەماوەری و مەدەنییەكان و ئامادەكاری بۆ كۆنگرە و نوێبونەوەیان، گفتوگۆش كرا لەبارەی رۆڵ گێڕانی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و بەرەوپێشچونی كارەنیان بە شێوازێك كە لەگەڵ ئەم سەردەمەدا بگونجێت و لە ئاست خواست و داواكاری توێژەكانیاندا بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

