سەرۆک بافڵ: یەکێتی پابەندە بە رێککەوتنەکان بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە
کوردستان 12:56 PM - 2023-07-26
نووسیبگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی
کۆبوونەوەی سەرۆکی یەکێتی و هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عیراق
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە دەیڤد بەرگر، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی
ئەمریکا لە عیراق کرد.
لەدیدارێکدا کە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی
کارگێڕی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە و خالید
شوانی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و د. عیزەت سابیر، ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەبوون،
پرسی هەڵبژاردن و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە گفتوگۆی لەبارەوەکرا.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتی سەبارەت
بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن و چاکسازییەکانی ناو هێزی پێشمەرگە روونکردەوە و رایگەیاند،
یەکێتی لەسەرەتاوە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد بووە، بەشێوەیەک کە رەنگدانەوەی
خواستی هەموولایەک بێت و ببێتە مایەی سەقامگیریی هەرێمەکەمان.
سەبارەت بە هێزی پێشمەرگە و هەنگاوەکان بۆ یەکخستنەوەی
هێزەکە، سەرۆک بافڵ وتی، یەکێتی پابەندە بە هەموو ئەو رێککەوتن و لێکتێگەیشتنانەی
لەماوەی رابردوودا سەبارەت بە یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە ئەنجامدراون، بەڵام دەبێت
هەموو هەنگاوەکان بە ئاڕاستەی هاوسەنگی و یەکسانی بنرێت و هەموو هەوڵێکیش بۆ دوورکەوتنەوە
لەو ئامانجانە رەت دەکەینەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

