سەرۆک بافڵ و د. هومام حەمودی: مافی نەتەوەو پێکهاتەکان پارێزراو بێت
کوردستان 07:24 PM - 2023-07-24
ڕاگەیاندنی سەرۆک بافڵ
سەرۆک بافڵ و هومام حەمودی
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە د. هومام حەمودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عیراق.
لە دیدارێکدا کە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و د. عیزەت سابیر، ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەبوون، دۆخی گشتیی وڵات و دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە سازان و هاوبەشیی راستەقینە کرایەوە بەشێوەیەک کە مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان پارێزراوبێت.
لەدرێژەی دیدارەکەدا بەگرنگییەوە ئاماژە بە پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عیراق کرا و جەخت لە پەرەپێدان و فراوانکردنی کرایەوە. لەو چوارچێوەیەشدا د. هومام حەمودی رۆڵی سەرۆک مام جەلال و شەهیدی میحرابی لە بونیادنانی عیراقی نوێ بەرز نرخاند و رایگەیاند، مێژووی نوێی عیراق لەم ماڵەدا نووسرایەوە و بڕیارە گرنگەکان لێرەوە دەدران، بۆیە بەڕێزەوە یادی ئەو رۆژانە دەکەینەوە.
لەبەرامبەردا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆی هاوکێشە سیاسییەکان، ستراتیژی نیشتمانیی یەکێتی خستەڕوو و رایگەیاند، بەپەرۆشەوە هەنگاو بەرەو هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی دەنێین، چونکە پێمانوایە بە لێکتێگەیشتن و هاریکاری لەگەڵ دۆستەکانمان، دەتوانین بەسەر ئاڵنگارییەکاندا زاڵبین و دۆخی وڵات بەرەو خۆشگوزەرانی ئاڕاستە بکەین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

