riklam

هاوخەمی د. محەمەد سابیر بۆ کۆچی دوایی ئان کلوید

جیهان 04:24 PM - 2023-07-24
ئان کلوید PUKMEDIA

ئان کلوید

پرسەنامە

سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی دۆستی کورد خاتوو ئان کلوید هاوخەمی دەردەبڕێت و دەڵێت: "خاتوو ئان کەمپینگەرێکی سیاسی بوێر و چاونەترس و پرەنسیپی بوو، باشترین دۆستی گەلی کورد بوو".

 

دەقی پرسەنامەکە.........

 

بۆ خێزانی خاتوو ئان کلوید،
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرو هاوخەمی دڵسۆزانم بەناوی دەزگای سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەردەبڕم بۆ کۆچی دوایی ئان کلوید، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی کرێکاران.

خاتوو ئان کەمپینگەرێکی سیاسی بوێر و چاونەترس و پرەنسیپی بوو، باشترین دۆستی گەلی کورد بوو کە زۆربەی تەمەنی  تەرخانکرد بۆ بانگەشەی وەستانەوە لە دژی سەرکوتی دڕندانەی گەلی کورد لە عێراق بەتایبەت لە کاتە سەختەکاندا ، هەروەها پاڵپشتی و بانگەشەی لابردنی سەدام حوسێنی دەکرد. باشترین و ئازاترین بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤ بوو، پێشەنگ بوو بۆ ژنان لە سەرانسەری جیهان. کارەکانی لە ماوەی چەندین ساڵدا بۆ مافەکانی ژنان و دادپەروەری نێودەوڵەتی و ئاشتی لەبیر ناکرێن. دۆستایەتییەکەی لەگەڵ سەرۆک جەلال تاڵەبانی نایاب بوو بەو پێیەی هەردووکیان بیروڕاکانیان ئاڵوگۆڕ دەکرد و زۆر لەیەکەوە نزیکبوون لەسەر ڕووداوە سیاسییەکانی عێراق و کوردستان.

گەلی کورد بە لەدەستدانی کەسایەتییەکی لەو شێوەیە، باشترین دۆست و دڵسۆزی خۆی لەدەست داوە کە بۆ هەتا هەتایە یادی دەکرێتەوە و پشتیوانی و داکۆکییەکانی بۆ ئەم میللەتە هەرگیز لەبیر ناچێتەوە.

لەم ساتی سەختییەدا، بە میهرەبانییەوە داوای قبوڵکردنی سەرەخۆشی لە ئێوە دەکەین و خوای گەورە لە بەهەشتدا بە ئارامی شاد بکات.

لەگەڵ هاوسۆزی دڵسۆزانە،

باڵیۆز د.محمد سابیر ئیسماعیل
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket