هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی د.یادگار رەئوف
کوردستان 10:56 AM - 2023-07-24
PUKMEDIA
د.یادگار رەئووف
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٤-٧-٢٠٢٣ د.یادگار رەئوف حشمەت پزیشکی ناسراو و دێرین و بەئەزمونی سلێمانی و وەزیری پێشووی تەندروستی لەکابینەکانی حکومەتی هەرێم کۆچی دوایی کرد، بۆ کۆچی دوایی ناوبراو چەندین پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵەکەی کراوە.
دەقی پرسەنامەکان:
بافڵ جهلال تاڵهبانی: كۆچیدوایی د. یادگار رهئوف له دڵهوه نیگهرانیكردم
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچیدوایی د. یادگار رەئوف حیشمەت، وەزیری پێشووتری تەندروستیی حکومەتی ھەرێم بڵاوکردەوەو دەڵێت، کۆچیدوایی د. یادگار رەئوف حیشمەت لە دڵەوە نیگەرانیکردم.
دەقی پرسەنامەکە...
کۆچی دوایی د. یادگار رەئوف حیشمەت، وەزیری پێشووتری تەندروستیی حکومەتی ھەرێم و پزیشکی دێرین و دیاری کوردستان لە دڵەوە نیگەرانیکردم.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆم ئاڕاستەی کەسوکار و ھاوڕێیانی دەکەم و لەخوای گەورە داواکارم سەبووری بە ھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
قوباد تاڵەبانی: د.یادگار پزیشکێکی دێرین و دڵسۆز و بەئەزموون بوو
بەڕێزان خانەوادەى کۆچکردوو دکتۆر (یادگار ڕەئوف حشمت)
بەبیستنی هەواڵى کۆچی دوایی دکتۆر (یادگار ڕەئوف حشمت)، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو (دکتۆر یادگار) پزیشکێکی دێرین و دڵسۆز و بەئەزموونی شاری سلێمانی و وەزیری تەندروستی بوو لەکابینەکانی پێشووتری حکومەتی هەرێمی کوردستان،
خزمەتەکانی لەبواری تەندروستی و چارەسەری نەخۆشیەکانی هاوڵاتیاندا جێی ستایشن.
بۆ ئەم کۆچە، پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادە و هاوڕێ و هەموو پزیشکان و سەندیکای پزیشکانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.
خواى گەورە لێی خۆش بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
د.بەرهەم:د.یادگار هاوڕێ و دۆستێکی راستگۆ بوو
پەیامی هاوخەمی د. بەرهەم ساڵح بۆ خانهواده و کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دکتۆر یادگار رەئووف حشمت
بەرێزان / خانهواده و کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دکتۆر یادگار رەئووف حشمت
بهداخ و پەژارەیەکی زۆرهوه ههواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (دکتۆر یادگار رەئووف حشمت) پزیشکی دێرین و بەئەزموون و کەسایەتی نیشتمانپەروەری شاری سلێمانی و وەزیری پێشووتری تەندروستی حكومهتی هەرێمی کوردستان مان بیست.
دکتۆر یادگار رەئووف حشمت هاوڕێ و دۆستێکی راستگۆ بوو، کەسایەتییەکی دڵسۆز و بەئەمەک و نمونەیەکی بەرزی نیشتمانپەروەری بوو، بۆیە کۆچی دوایی جێگای داخ و کەسەرێکی زۆرە، یاد و یادەوەری ھەمیشە بەزیندووی دەمێنێتەوە.
بهم بۆنه خهمبارهوه پرسه و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستهی خانهواده و كهسوكار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو دکتۆر یادگار رەئووف حشمت دهكهم و داواکارم له خودای گهوره بهر رهحمهتی خۆی بخات و به بهههشتی بهرینی شاد بكات و سهبووری و دڵنەوایی ههموو لایهك بداتەوە.
انا لله و انا الیه راجعون
د. بهرههم ساڵح
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

