سی پی جەی داوای ئازادکردنی شێروان شێروانی دەکات
کوردستان 10:43 AM - 2023-07-22
PUKMEDIA
شێروان شێروانی
کۆمیتەی
پاراستنی رۆژنامەنوسان لەسەر دۆسیەی دەستگیرکردنەوەی رۆژنامەنوس و چالاکوان چێروان
شێروانی هاتە دەنگ و لە راگەیەندراوێکیشدا رایگەیاند: " پێویستە شێروان شێروانی ئازاد بکرێت و
تەواوی ئەو تۆمەتانەشی ئاراستەی کراون ھەڵبوەشێنرێتەوە".
کۆمیتەی
پاراستنی رۆژنامەنوسان (سی پی جەی) بەدواداچون
بۆ دۆسیەی رۆژنامەنوس و چالاکوان شێروان شێروانی دەکات و رایدەگەیەنێت: " دادگای تاوانەکانی ھەولێر بەھیچ شێوەیەک گوێی بۆ قسەکانی گۆھدار زێباری نەگرتووە
کە وتوویەتی خۆی مۆڵەتی بە شێروان شێروانی داوە لەجێگەی ئەو ئیمزای داواکارییەکی
بۆ بکات و بەو پێیەش پێویستە شێروان شێروانی
ئازاد بکرێت و تەواوی ئەو تۆمەتانەشی ئاراستەی کراون ھەڵبوەشێنرێتەوە و رێگە بە
میدیاکاران بدەن بە ئازادی کاری رۆژنامەوانی خۆیان بکەن".
ئەوەش هاتووە کە: " لەگەڵ پارێزەر و کەسوکاری شێروان شێروانی و گۆھدار زێباری کە بەشێکی
دۆسیەکە پەیوەندی بەوەوە ھەیە قسەمان کردوە و لە راپۆرتێکدا تەواوی راستییەکانمان
خستوەتە روو".
کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنوسان (سی پی جەی) پەیامی ئاراستەی وەزارەتی دادی ھەرێم کردوە، بەڵام ھیچ وەڵامێکی لەوبارەیەوە دەست نەکەوتوە.
ڕۆژی پێنجشەممە، دادگای تاوانەکانی ھەولێر لەسەر سکاڵایەکی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازیی گەورانی ھەرێم بە تۆمەتی ساختەکردنی بەڵگەنامە، سزای چوار ساڵی دیکەی زیندانیکردنی بۆ شێروان شێروانی دەرکرد.
لەمانگی 10 ی ساڵی 2020 وە بەشێك لە رۆژنامەنووسان و چالاكوانانی بادینان كە ژمارەیان زیاتر لە 80 كەس بوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی هەولێر-ەوە بە تۆمەتی تێكدانی ئاسایشی نیشتمانی و خۆپیشاندان دەستگیرکراون، لەپاشان ژمارەیەک لەدەستگیرکراوەکان ئازادکران، بەڵام پێنج لە زیندانییان کە پێکهاتبوون لە (شێروان شێروانی، شڤان سەعید، گوهدار زێباری، ئەیاز كەرەم، هەریوان عیسا) تەنانەت ئازادکردنی مەرجداریش کە مافی خۆیان بوو نەیگرتنەوە، هەتا ئێستاش ژمارەیەکیان لەزیندان ماونەتەوە، ئەمە جگە لەوەی چەندین جار ئەو زیندانییانە داوایانکردووە كەیسەكەیان بۆ سلێمانی بگوازرێتەوە، تا دەستوەردانی حزب لە كەیسەکەیان دووربخرێتەوە، بەڵام گوێیان لێنەگیراوە.
PUKMEDIA
راپۆرتی CPJ لەم لینکەدایە.....
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)
.jpg)

.jpg)
دابەزێنە

