رۆژنامەنووس شێروان شێروانی چوار ساڵی دیکە زیندانی دەکرێت
کوردستان 03:50 PM - 2023-07-20رۆژنامەنووس شێروان شێروانی
دادگای هەولێر چوارساڵی دیکەی زیندانی بۆ رۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان شێروان شێروانی نوێکردەوە، رۆژنامەنووسێکی بادینانیش دەڵێت:" بەبڕیاری مەسرور بارزانی شێروانی سزا درا، نەک بەبڕیاری دادگا".
دەتوانرا سزای کەمتر بەسەر شێروان شێروانیدا بسەپێنرێت
بافڵ سورچی پاریزەر لەتیمی پاریزەرانی زیندانیانی بادینان بە سایتی
رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند:"ئەمڕۆ دادگای هەولێر بەهۆکاری پەنجەمۆری تەزویر سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی
بەسەر شێروان شێروانی-دا سەپاند، لەکاتێکدا دادوەرەکە دەسەڵاتی هەبوو بەپێی یاسا
زیندانی زۆر کەمتر بەسەر شێروان شێروانیدا بسەپێنێت".
"لەگەڵ
ئەوەی لەلایەن شێروان شێروانییەوە ئەو تۆمەتە رەتکرایەوە، بەڵام دادوەر گوێی نەگرت
و بە هەردوو ماددەی ٢٩٥ و ٢٨٩ کە تایبەتن بەماددەی تەزویر، سزای چوارساڵ زیندانی بەسەردا
سەپاند"، بافڵ سورچی وایوت.
"بڕیاری شەخسی بەسەر بڕیاری دادگادا سەرکەوت"
لەپاش بڕیارەکەی دادگای هەولێریش کەسوکاری شێروان شێروانی لەبەردەم دادگاکە
کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان سازکرد و ئومێد بەرۆشکی رۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان تییدا رایگەیاند:"بڕیاری
سەپاندنی سزای چوار ساڵ زیندانی بڕیاری دادگا نەبوو، بەڵکو بڕیاری مەسرور بارزانی بەرپرسی
پاراستن بوو، بەمەش جارێکی دیکە ئەوە سەلمێنرا کە پیلانێکی نوێ بەرامبەر
زیندانیانی بادینان پەیڕەو دەکرێت".
"هەتا ئەقڵییەتی سەربازی حکومڕانی ئەم هەرێمە بکات، بارودۆخی
هەرێم لەوە باشتر نابێت، ئەگەر خەڵکی هەرێمی کوردستان لەو ناهەقییەی بەرامبەر
شێروان شێروانی و رۆژنامەنووسانی بادینان نەیەنە دەنگ، دەبێت چاوەڕوان بن سبەینێ
براو کەسوکاری ئەوانیش بەناهەق زیندانی بکرێن و سزایان بەسەردا بسەپێنرێت" ، ئومێد بەرۆشکی وایوت.
ئومێد بەرۆشکی وتیشی:"بێدەسەڵاتی دادگای هەولێر و
دەستوەردان لەکاروباری دادوەری لەهەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین و داوادەکەین
دادگاکان رۆڵی راستەقینەی خۆیان بگێڕن، بەفەرمانی هیچ کەسێک کارنەکەن".
عورفێکی زیندان شێروانی سزادایەوە
نوێکردنەوەی زیندانییەکەی شێروان شێروانی بۆ ماوەی چوار ساڵی دیکە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پێشتر لەناو زیندان، زیندانییانی بادینان نووسراوێکیان ئاڕاستەی داواکاری گشتی کردبوو بەمەبەستی ئازادکردنی مەرجدار، بەڵام بەتۆمەتی پەنجەمۆر بۆ یەکێک لەزیندانییانی بادینان لەلایەن شێروان شێروانییەوە، لەکاتێکدا ناوبراو خۆی لەناو دادگا ئەو تۆمەتەی رەتکردەوە ، بەڵام دادگای هەولێر سزای چوارساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند، لەکاتێکدا لەناو زیندان باوە( عورفە) کە زیندانییەک لەبری زیندانییەکی دیکە پەنجەمۆر بکات، ئەمەش لەپێناو داواکاری خۆیان نەک بۆ بابەتێکی دیکە، بەڵام دادگای هەولێر گوێی بەو عورفە نەداو بەپێی ماددەکانی ٢٩٥ و ٢٨٩ سزای بەسەر شێروان شێروانیدا سەپاند.
لەمانگی 10 ی ساڵی 2020 وە بەشێك لە رۆژنامەنووسان و چالاكوانانی بادینان كە ژمارەیان زیاتر لە 80 كەس بوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی هەولێر-ەوە بە تۆمەتی تێكدانی ئاسایشی نیشتمانی و خۆپیشاندان دەستگیرکراون، لەپاشان ژمارەیەک لەدەستگیرکراوەکان ئازادکران، بەڵام پێنج لە زیندانییان کە پێکهاتبوون لە (شێروان شێروانی، شڤان سەعید، گوهدار زێباری، ئەیاز كەرەم، هەریوان عیسا) تەنانەت ئازادکردنی مەرجداریش کە مافی خۆیان بوو نەیگرتنەوە، هەتا ئێستاش ژمارەیەکیان لەزیندان ماونەتەوە، ئەمە جگە لەوەی چەندین جار ئەو زیندانییانە داوایانکردووە كەیسەكەیان بۆ سلێمانی بگوازرێتەوە، تا دەستوەردانی حزب لە كەیسەکەیان دووربخرێتەوە، بەڵام گوێیان لێنەگیراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ: هێزەکانی هەرێم و عیراق و هاوپەیمانان هەماهەنگ بن
02:53 PM - 2024-05-16 -
هەموومان لەسەر مەزاری عادل موراد دەبین
04:16 PM - 2024-05-17 -
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
08:17 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
05:47 PM - 2024-05-16
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: پێویستمان بە هەڵبژاردنێكی بێگەردە
06:45 PM - 2024-05-17
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: ئەمریکا بایەخی زۆر بە سەرنجەکانی یەکێتی دەدات
01:01 PM - 2024-05-17
ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت
10:38 AM - 2024-05-17
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 11 ملیار دینارە
08:47 AM - 2024-05-17
زۆرترین خوێنراو
-
ناسر عەبدولنەبی محەمەد کۆچی دوایی کرد
پرسەنامە 07:25 PM - 2024-05-17 -
سەرۆک بافڵ: پێویستمان بە هەڵبژاردنێكی بێگەردە
کوردستان 06:45 PM - 2024-05-17 -
باخەکانی خانەقی لەنێوان مێژوو... یادەوەریی دا
بیروڕا 04:26 PM - 2024-05-17 -
هەموومان لەسەر مەزاری عادل موراد دەبین
ی ن ک 04:16 PM - 2024-05-17 -
مەعلوم ئەمە (خەبات) نییە
بیروڕا 03:05 PM - 2024-05-17 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: ئەمریکا بایەخی زۆر بە سەرنجەکانی یەکێتی دەدات
کوردستان 01:01 PM - 2024-05-17 -
ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت
عیراق 10:38 AM - 2024-05-17 -
د.ئەرسەلان بایز کتێبێکی نوێ بڵاودەکاتەوە
کوردستان 09:47 AM - 2024-05-17