د. رێبوار: 13 حزبی كوردستانی پەرۆشی یەكڕیزین
کوردستان 06:30 PM - 2023-07-19
PUKMEDIA
د. رێبوار ئیسماعیل ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی
زۆرینەی حزبە كوردستانییەكان پەرۆشی یەكڕیزی كوردن لە ناوچە جێناكۆكەكان و ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیش دەڵێت: "لەگەڵ ئەوەی یەكێتی هێزی یەكەمە لە كەركوك بەڵام داوای یەكڕیزی حزبە كوردستانییەكان دەكات، چونكە پێمانوایە تەنها بە یەكڕیزی دەتوانین مافی كورد لەوناوچانە بپارێزین".
د. رێبوار ئیسماعیل ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و نوێنەری یەكێتی لە كۆبوونەوەی حزبە كوردستانییەكان، لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "لە كۆبوونەوەی حزبە كوردستانییەكانی ئەمڕۆماندا لە هەولێر كە لە 13 حزب پێكهاتبوو، سەرجەم حزبەكان هاوڕابووین لەسەر ئەوەی كە پێویستە لیستێكی هاوبەشمان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە ناوچە جێناكۆكەكان هەبێت".
"هەرچەندە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەنگی یەكەمی هەیە لە كەركوك، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە بەرپرسیارێتی مێژوویی تێدەگات و لەو چوارچێوەیەشدا لەپێناوی یەكڕیزی كورد سەردانی حزبە كوردستانییەكانی كردووە و داوای یەكڕیزی لێكردوون" د. رێبوار ئیسماعیل وادەڵێت.
پەرتەوازەیی سەنگ و پێگەی كورد كەمدەكاتەوە
راشیگەیاند: "هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق بۆ ناوچە جێناكۆكەكان گرنگی خۆی هەیە و كاتی ئەوەیە لایەنەكانی دیكەش وەك یەكێتی و 12 حزبەكەی دیكە هەست بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی بكەن و هەوڵی یەكدەنگی و یەكڕیزی كورد لەوناوچانە بدەن".
ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتی وتیشی: "پەرتەوازەبوونی دەنگی كورد لە ناوچە جێناكۆكەكان سەنگ و پێگەی كورد لەوناوچانە كەمدەكاتەوە، كە ئەمەش خواستی دژەكانمانە و مافی كورد دەخاتە مەترسییەوە".
ئەمەش لە كاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا وەفدێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمەڵی دادگەری كوردستان و پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستانی كرد و داوایلێكردن كورد یەك دەنگ بێت لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق، لە بەرامبەریشدا هەریەك لەو حزبانە پشتیوانی دەستپێشخەرییەكەی یەكێتیی-یان كرد و هاوڕابوون لەگەڵ یەكێتی كە پێویستە كورد لەو ناوچانە یەك دەنگ بێت لەپێناو بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ.
لەوچوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ 13 حزبی كوردستانی لە هەولێر لەسەر یەكدەنگی كورد بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە ناوچەجێناكۆكەكان كۆبوونەوە و لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە كە (لەبەر زەرورەتی بارودۆخەكە بڕیاریاندا لیستێكی فراوانی كوردستانی لە دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە ناوچە جێناكۆكەكان پێكبهێنن).
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

