ستران عه‌بدوڵڵا: یه‌كێتی ده‌یه‌وێت دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم به‌هێز بكات
کوردستان 06:28 PM - 2023-07-16
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئه‌ندامێكی
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژه به هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بافڵ
بۆ یه‌كڕیزی لایه‌نه‌كان و خزمه‌تی زیاتری هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و
ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: "سه‌ردان و دیداره‌كانی سه‌رۆك بافڵ له‌به‌ریتانیا
بۆ پرسی كورد گرنگن و سه‌رۆكی یه‌كێتی مافی خۆیه‌تی بۆچوونه‌كانی له‌سه‌ر پرسه‌كانی
هه‌رێم بخاته‌ڕوو، چونكه یه‌كێتی هێزێكه ئامانجی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه و ده‌یه‌وێت
دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم به‌هێز بكات، هه‌رگیزیش خۆی له به‌رپرسیارێتی نه‌دزیوه‌ته‌وه".
سەردانەکانی سەرۆک بافڵ بۆ پرسی کورد گرنگن
ستران
عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌رنامه‌ی
پانۆرامای كه‌ناڵی كوردسات دا رایگه‌یاند: "سه‌ردان و دیداره‌كانی سه‌رۆك بافڵ
له ده‌ره‌وه بۆ پرسی كورد گرنگن، چونكه دیپلۆماتیه‌تی یه‌كێتی به‌شێكه له دیپلۆماتیه‌تی
كورد و یه‌كێتی ده‌یه‌وێت دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم به‌هێز بكات".
"بۆچوونی
سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێم و ره‌وشی عیراق
روونه و یه‌كێتی مافی خۆیه‌تی بۆچوونه‌كانی له‌سه‌ر پرسه‌كان بخاته‌ڕوو، چونكه
بۆچوونی سه‌رۆك بافڵ ته‌عبیر له سیاسه‌تی یه‌كێتی ده‌كات"، ستران عه‌بدوڵڵا
واده‌ڵێت.
هه‌ڵه‌كان په‌رده‌پۆش ناكرێن
ئه‌ندامه‌كه‌ی
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌شڵێت: "كوردستان یه‌ك پاكێجه و ناكرێت جیاكاری
له‌نێوان شاره‌كان بكرێت، هه‌روه‌ها گه‌مارۆی سه‌ر سلێمانی دیاره و په‌رده‌پۆش
ناكرێت، چونكه جیاكاری له‌پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری كراوه و غه‌در له سلێمانی
و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان كراوه، هه‌روه‌ها خستنه‌ڕووی كێشه‌كانی هه‌رێم و هه‌وڵدان
بۆ چاره‌سه‌ركردنی باشتره له په‌رده‌پۆشكردن و حاشاكردن لێی، چونكه پرۆسه‌ی سیاسی
ده‌یسه‌لمێنێت گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان كێشه‌یان هه‌بێت ئه‌وكاته كێشه بۆ هه‌رێمی
كوردستان دروست ده‌بێت".
گه‌ر پارتیش وه‌ك یه‌كێتی یه‌كگرتوو بوایه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ئاسان ده‌بوون
له‌باره‌ی
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی، ستران عه‌بدوڵڵا رایگه‌یاند: "یه‌كێتی
هێزێكی یه‌كگرتووه، گه‌ر پارتیش بهوجۆرهبوایه زۆرێك له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بوون،
كه‌واته یه‌كگرتوویی هێزه سیاسییه‌كان له ناوخۆدا و بژارده باشه‌كه‌یه بۆ پرۆسه‌ی
سیاسی له هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌جۆرێكه
پێیخۆشه كه هه‌موو هێزه‌كانی كوردستان یه‌كگرتووبن، چونكه په‌رته‌وازه‌یی نێوان
حزبه‌كان خزمه‌ت به هه‌رێمی كوردستان ناكات".
"یه‌كێتی
قوربانی زۆری به‌خشیوه بۆ یه‌كڕیزی له هه‌رێم و سه‌رۆك مام جه‌لال له‌پێناو
ئاشتی له كوردستان و خزمه‌تگوزاری پله و پایه و گه‌وره و بچوكی وه‌لاده‌نا، هه‌روه‌ها
سه‌رۆك بافڵ درێژه‌پێده‌ری كلتوری سه‌رۆك مام جه‌لال-ه بۆ ئاشته‌وایی و خزمه‌تكردنی
خه‌ڵك و خۆشگوزه‌رانی، چونكه یه‌كێتی هێزێكه و خۆی له بهرپرسیاسرێتی نادزێته‌وه"،
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی واده‌ڵێت.
یه‌كێتی هاوسه‌نگی پاراست
ستران
عه‌بدوڵڵا له‌به‌رنامه‌كه‌دا وتیشی: "یه‌كێتی له به‌غدا به ١٨ كورسییه‌وه
سه‌لماندی پرۆسه‌ی سیاسی به زۆرینه له عیراق مه‌ترسیداره، هه‌روه‌ها له‌به‌غدا
توانی ته‌وافوق و هاوسه‌نگی بپاریزێت". ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "سیاسه‌تی
یه‌كێتی له به‌غدا سه‌ركه‌وتوو بووه، هه‌موو حزبه‌كان مافیان هه‌یه له به‌غدا
وه‌به‌رهێنانی سیاسی بكه‌ن و بردنی كێشه‌كان بۆ به‌غدا و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی
عه‌یبه نییه، سیاسه‌ت به دووفاقی ناكرێت و خه‌ڵكی كوردستان به ئاسانی چه‌واشه
ناكرێن، هه‌روه‌ها تۆمه‌تباركردنی لایه‌نی به‌رامبه‌ر و ته‌خوینكردنی خزمه‌ت به
پرۆسه‌ی سیاسی و ناوخۆیی هه‌رێم ناكات".
"یه‌كێتی
خاوه‌ن ئیراده‌ی خۆیه‌تی و پێویسته پارتی و حزبه‌كانی دیكه‌ش وابن، چونكه یه‌كگرتوویی
له هه‌رێم كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر پێگه‌ی كورد له به‌غدا هه‌یه و ده‌بێت
پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێم به‌هێزبكرێت، هه‌روه‌ها ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێم موڵكی
حزبێك نییه تا سه‌ركێشی پێوه‌بكات و به‌هه‌ده‌ری بدات"، لێپرسراوی مه‌كته‌بی
راگه‌یاندنی یه‌كێتی واده‌ڵێت.
ده‌بێت كورد له ناوچه جێناكۆكه‌كان یه‌كڕیز بن
له‌باره‌ی
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، ستران عه‌بدوڵلا ده‌ڵێت: "ده‌بێت
كورد له ناوچه جێناكۆكه‌كان و به‌غداش یه‌كڕیز و یه‌ك گوتار بێت، چونكه ره‌وشی
ناوچه جێناكۆكه‌كان هه‌ستیاره و ده‌بێت كورد به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكات، هه‌روه‌ها
ده‌بێت ئه‌وله‌ویه‌تی كاری حزبه كوردستانییه‌كان له‌م قۆناغه‌دا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگاكان بێت له كه‌ركوك، لای خۆشیه‌وه سه‌رۆك بافڵ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خستۆته‌گه‌ڕ
بۆ یه‌ك لیستی كورد له كه‌ركوك".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19 -
نێروەیی: سەرۆک بافڵ سەلماندییەوە کە سەرکردەی خەمخۆری گەلەکەیەتی
کوردستان 06:25 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

