قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی بریتانیا لە عیراق کۆبووەوە
کوردستان 07:35 PM - 2023-07-06
نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی بریتانیا لە عیراق
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە مارک ریچاردسن برایسن باڵیۆزی بریتانیا لە عیراق کە بە مەبەستی ماڵئاوایی کردن و کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە عێراق سەردانی کردبوو.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە ٦ی تەمووزی ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆک وەزیران ستایشی رۆڵی باڵیۆزی بریتانیای کرد، لە عیراق کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا رۆڵی گرنگی بینیوە لە هێورکردنەوەی بارگرژییەکانی نێوان لایەنە عیراقییەکان و بە تایبەتیش هاوکار و یارمەتیدەر بووە لە لێکتێگەیشتن و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئەوەی مارک ریچارد برایسنی وەک دۆستێکی راستەقینەی عیراق و کوردستان ناوبرد و هیواشی خواست لە ئەرکی داهاتوویدا سەرکەوتووبێت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی ئێستای نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا و هەردوولا هاوڕابوون کە وەکچۆن لە ماوەکانی رابردوو پەیوەندییەکان بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە، پێویستە هەردوولا هەوڵ بدەن ئاستی لێکتێگەیشتن و پەیوەندییەکانی نێوانیان پەرەپێبدەن و پێکەوە کاربکەن بۆ گەشەپێدانی ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان و کێشە چارەسەرنەکراوەکانی نێوانیان بەشێوەیەکی ئاشتیانە و بەدوور لە بارگرژی بەپێی دەستور چارەسەر بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

