قوباد تاڵەبانی و نەسروڵڵا رەشنودی: كارئاسانی بازرگانی هەرێم و ئێران بكرێت
کوردستان 12:59 PM - 2023-07-06
نووسینگەی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی و نەسروڵڵا رەشنودی
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران لەگەڵ نەسروڵڵا رەشنودی كونسوڵی گشتی ئێران لە هەرێمی كوردستان كۆبوویەوە و پێكەوە باسی دواپێشهاتە سیاسییەكان و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولایان كرد و جەختیشان كردەوە لەسەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە بازرگانییەكان لە داهاتوودا.
لە كۆبوونەوەیەكدا كە رۆژی 6-7-2023، لە هەولێر بەڕێوەچوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەكان و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كرد لەسەر چۆنییەتی رێكخستنەوەی دەروازە سنوورییەكان بە جۆرێك كە لە بەرژەوەندی بازرگانانی هەردوولادا بێت.
لەمبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون كە هەماهەنگی زیاتربێت لەنێوان هەردوو حكومەت بۆ كارئاسانیكردن بۆ بازرگانان و ئەمەش لە بەرژەوەندیی ئابوری هەردوو وڵاتدایە.
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا باس لە وەبەرهێنانی كۆمپانیا ئێرانییەكان كرا لە هەرێمی كوردستان، لەمبارەیەوە جێگری سەرۆكوەزیران رایگەیاند: "حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە وەبەرهێنەرانی ئێرانی دەكات و كۆمپانیا ئێرانییەكان دەكرێت زیاتر رۆڵیان هەبێت لە گەشەپێدانی هەرێمی كوردستان و كارئاسانی پێویستیشیان بۆ دەكرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

