سەرۆک بافڵ: پێشوازی لە یەکخستنەوەی پێشمەرگە دەکەین
کوردستان 10:54 PM - 2023-07-05
نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی
كۆبوونەوەی سەرۆك بافڵ لەگەڵ فەرماندە و ئەفسەری باڵای یەکە سەربازییەکان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر لەگەڵ ژمارەیەک فەرماندە و ئەفسەری باڵای یەکە سەربازییەکان کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، بورهان سەعید سۆفی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وەستا رەسوڵ، لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی پێشمەرگە و لیوا روکن عومەر ساڵح، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هێزەکانی 70 ئامادەبوون، دۆخی ئەمنی و هەنگاوەکانی رێکخستنەوە و پێشخستنی توانای هێزەکانی پێشمەرگە گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان کرایەوە لەپێناو سەرخستنی ئەو ئامانجە نیشتمانییە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی دوایین هەنگاو و بڕیارەکانی رێکخستنەوە و چاکسازیکردن و درێژەدان بەمەشق و راهێنان و بەرزکردنەوەی توانای سەربازی و هەواڵگری هێزی پێشمەرگە ئامادەبووانی بەرچاوڕوونکرد و رایگەیاند، هەموو هەوڵەکان بە ئاڕاستەی رێکخستنەوەی هێزەکان و ئامادەکردنەوەیەتی لەچوارچێوەی پەیکەربەندییەکی نوێدا تاوەکو هێزێکی نیشتمانیی تۆکمە بونیاد بنێین کە پارێزەری راستەقینەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان بێت .وتیشی پێشوازی لە هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین لە سەر بنەمای یەکسانی و دادپەروەریی و هاوسەنگی هێز هەر ویستێکیش لەدەرەوەی ئەم ئامانجە باڵایە رەت دەکەینەوە، بۆیە پێویستە هەموو فەرماندە و ئەفسەرەکانی هێزی پێشمەرگە بە ئەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن و وەک هەمیشە لەخزمەت کوردستاندا بن.
لەبارەی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان کۆی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان و یەکخستنی هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری، سەرۆک بافڵ رایگەیاند، دەبێت هەموو هێزە سەربازی و ئەمنییەکان هاوکار و هەماهەنگبن، پێکەوە لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکاندا ئەرکەکانیان رابپەڕێنن و پارێزەری ژیانی خەڵک بن.
پاراستنی سنوورەکان، تۆکمەکردنی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە بوو و جگەلەوەی گفتوگۆی وردی لەبارەوەکرا، بڕیاری پێویستیشیان لەبارەوە درا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

