سەرۆک بافڵ بۆ خوێندکاران: لەگەڵتانبووم و لەداهاتووشدا زیاتر خزمەتتان دەکەین
کوردستان 09:57 PM - 2023-07-03
ئەرشیف
کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ لەگەڵ خوێندکاران
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی سەرکەوتنیان لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە خوێندکارە سەرکەوتووەکان دەکات.
دەقی پەیامەکە...
لە قووڵایی دڵمەوە پیرۆزبایی لە هەموو ئەو خوێندكارە خۆشەویستانە دەكەم كە قۆناغی ١٢ی ئامادەییان بە سەركەوتویی بڕی و هەنگاوێكی تر لە گەیشتن بە ئامانجەكانیان نزیكبوونەوە. سڵاو و خۆشەویستیش بۆ هەموو خوێندكارە یەكەمەكان دەنێرم و دەستی ماندووبوونیان دەگووشم.
سەركەوتن تەنیا یەك رێگەی نییە و هەموو ئەو خوێندكارانەی بە هەر هۆكارێك نەیانتوانیووە ئەم هەنگاوە بە سەركەوتوویی تێپەڕێنن، دڵنیابن دەرفەتی زۆرترتان لەبەردەمدایە و بە هەوڵدانی زیاتر لە بەدیهێنانی خەونەكانتان نزیك دەبنەوە.
بێگومان رۆڵ و پێگەی مامۆستایانیش لەیادناكەین كە لە هەموو قۆناغە جیاوازەكاندا لە خەمی پەروەردە و فێركردنی نەوەیەكی پڕ وزە و داهێنەردا بوون، سوپاسیان دەكەین و بەڕێزەوە لە هەوڵەكانیان دەڕوانین.
هەمیشە پاڵپشتی خوێندكاران و بەرەوپێشچوونی كەرتی پەروەردە بووین و هەرواش دەمێنینەوە، لەرابردوودا لە نزیكەوە لەگەڵتانبووم و لە داهاتووشدا زیاتر خزمەتتان دەكەین. ئێوە گەورەترین سەرمایەی ئەم میللەتەن و هیچ داهاتوویەكی گەش بەبێ ئێوە نایەتەدی.
PUKMEDIA
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

