قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ هەڵبژاردنی بێگەرد داین
کوردستان 04:37 PM - 2023-07-02
PUKMEDIA
کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ مەکتەبی رێکخستنی (ی.ن.ک)
قوباد تاڵەبانی، لەکۆبوونەوەی لەگەڵ مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا رایگەیاند، "یەکێتی پێگەیەکی گەورەی هەیە، بۆیە هەمیشە چاوەڕوانی باشتری لێدەکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان رێکدەخەینەوە و لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و دادپەروەرانەداین".
جێبەجێکاری پلانەکانی سەرۆک بافڵ دەبین
لەکۆبوونەوەکەدا
کە رۆژی ٢ی تەمموزی ٢٠٢٣ لە سلێمانی بەڕێوەچوو و سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن
ئامادەیبوو، قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال دوا
گۆڕانکاریی و پێشهاتە سیاسییەکان و دۆخی ناوخۆی یەکێتی بۆ ئامادەبووان روونکردەوە.
سەرەتا
سەرکەوت زەکی، تیشکی خستەسەر کارو چالاکییەکانی مەکتەبی رێکخستن و گرفتەکانی بەردەم
کارەکانیان و ئاماژەی بەوەدا: "پلانیان داناوە و ئامادەکارییان کردووە بۆ چۆنییەتی
خۆگونجاندن لەگەڵ ئەم قۆناغە نوێیە بە شێوازێک کە لە ئاستی چاوەڕوانیی کادری حزب و
خەڵکی کوردستاندا بێت". "جەختیشیکردەوە جێبەجێکاری پلان و سیاسەتەکانی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی دەبین
لەپێناو باشتر بەڕێوەبردنی یەکێتی".
قوباد تاڵەبانی: مەکتەبی رێکخستن دڵی حزبە
دواتر
قوباد تاڵەبانی باسی دۆخی ناوخۆی یەکێتی کرد و رایگەیاند: "گۆڕانکاری دەکەین
لە شێوازی کارکردن بە جۆرێک کە لەگەڵ ئەم دۆخەی ئێستادا گونجاو بێت و بۆ ئەو مەبەستەش
پێویستیمان بە هەوڵ و هیمەتی هەموولایەکە". وتیشی: "مەکتەبی رێکخستن دڵی
حزبە و کاریگەری گەورەی لەسەر ئۆرگانەکان و لەسەر جێبەجێکردنی سیاسەت و بەرنامەی
کاری حزب هەیە".
قوباد
تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا: "یەکێتی سیاسەت و پرەنسیپەکانی نەگۆڕاوە و هەموو
کات لەگەڵ عەدالەتی دارایی و پەیوەندییەکی تەندروست بووە لەگەڵ بەغدا". دوپاتیشیکردەوە:
"یەکێتی داڕێژەری فیدرالییەتە لە عیراق و بنیاتنەر و پارێزەری قەوارەی هەرێم
و دەستکەوتەکانییەتی، ئەمەش تاکە رێگەیە بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان و زامنکردنی مافە
دەستورییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان".
قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ یەکڕیزی و تەبایی ناوخۆییداین
لەبارەی هەڵبژاردنیشەوە سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال وتی: "لەگەڵ ئەوەدا نەبووین هەڵبژاردن دوابکەوێت و ئێستاش ئامادەکاریی تەواومان کردووە و دەبێت هەڵبژاردن بکرێت، و ئێمە لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و دادپەروەرانەداین و مافی هەموو پێکهاتەکانیش پارێزراو بێت".
لەبارەی
پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکان، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: "ئێمە
لەگەڵ یەکڕیزی و تەبایی ناوخۆییداین و هەموو کاتێک وتوومانە دەبێت پەیوەندی زۆر
باشمان لەگەڵ لایەنەکان هەبێت، بەڵام ئەوە بەو مانایە نایەت کە سیاسەتی حزبەکان وەکیەک
بێت، هەموو حزبێک سیاسەتی خۆی هەیە و کار لەسەر جێبەجێکردنی دەکات، یەکێتیش سیاسەتی
تایبەتی خۆی هەیە و لەڕێی ئۆرگان و کادرەکانییەوە کار لەسەر جێبەجێکردنی دەکات".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

