پرسی ژینگە حکومەتی هەرێم و 16 نێردەی وڵاتان کۆدەکاتەوە
کوردستان 06:13 PM - 2023-06-26
PUKMEDIA
حکومەتی هەرێم و نوێنەر و کونسوڵی وڵاتان لەسەر پرسی ژینگە کۆبوونەوە
بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان حکومەتی هەرێم و زیاتر لە ١٦ کونسوڵ و نێردەی دیپلۆماسی لە هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی پاراستنی ژینگە بەڕێوەچوو و تیایدا تاوتوێی چەندین پرۆژە کرا بۆ پێکەوەکارکردن لەپێناو پاراستنی ژینگەی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەمە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە هەولێر بەڕێوەچوو و هەر یەکە لە وەزیری کارەبا و وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و سەرۆکی دەستەی ژینگە و جێگری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەشداربوون، قوباد تاڵەبانی باسی لە دۆخی ئێستای ژینگەی کوردستان و مەترسییەکان و لێکەوتەکانی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای کرد لەسەر کوردستان.
لەمبارەیەوە رایگەیاند: "پێویستە تا درەنگ نەبووە حکومەت و کۆمەڵگای مەدەنی و وڵاتانی دۆست بە هاوکاری یەکتر پلانی ستراتیژی و تۆکمەی زانستی بۆ چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و پاراستنی ژینگەی کوردستان ئامادە بکەن و هەر بە هاوکاری یەکتریش جێبەجێی بکەن، چونکە پرسی ژینگە پرسێکی گرنگە و بەبێ هاوکاری هەمەلایەنەی حکومەت و کۆمەڵگای مەدەنی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئاسان نییە بتوانرێت بەرەنگاری گۆڕانکارییە مەترسیدارە ژینگەییەکان ببینەوە".
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەشدا: "کێشەکانی خاک و سەرچاوە ئاوییەکانی کوردستان و رایگەیاند: بەداخەوە خاکە بە پیتەکەمان مەترسی لەسەرە، لەگەڵ ئەوەی لەپێناو ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدانی ئابوریدا دەمانەوێت پەرە بە کەرتی کشتوکاڵ بدەین، هاوکات لەگەڵ ئەوە پێویستە پلانمان هەبێت بۆ پاراستنی خاک و سەرچاوە ئاوییەکان و هەروەها پاک کردنەوەشیان".
لەم چوارچێوەیەشدا قوباد تاڵەبانی داوایکرد وڵاتانی دۆست پسپۆڕ و راوێژکار رەوانەی کوردستان بکەن بە تایبەتیش لە بوارەکانی پاراستن و پاک کردنەوەی ئاو و خاکدا.
لە کۆبوونەوەکەدا چەندین بابەتی دیکەش تاوتوێ کران لەوانە چۆنییەتی بەرزکردنەوەی رێژەی سەوزایی لە کوردستان و هەروەها هۆشیاکردنەوەی کۆمەڵگا و رۆڵی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە پاراستنی ژینگە. لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی داوایکرد کۆنسوڵخانەکان لەمەوبەدوا گرنگی زیاتر بدەن بە هاوکاریکردنی رێکخراوەکانی ژینگەپارێز.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا چەندین پڕۆژەی جیاواز پێشکەشی کونسوڵخانەکان کران بۆ ئەوەی دوای تاوتوێکردنیان لەڕێگەی وڵاتەکانیانەوە هاوکاری حکومەتی هەرێم و کۆمەڵگای مەدەنی بن لە پرسی پاراستنی ژینگەدا.
ئەم کۆبوونەوەیە دوای ئەوە دێت کە رۆژی رابردوو قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسانی پسپۆڕ و ئاکادیمی کوردستان لەسەر پرسی ژینگە کۆبووەوە و بڕیاریشە لە ماوەکانی داهاتوودا کۆبوونەوەی فراوانتر لەسەر ئاستی پسپۆڕان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم و عێراق بەڕێوەبچێت تا بە هەوڵی هەمەلایەنە پرسی ژینگە ببێتە ئەولەوییەتی سیاسەت لە عێراق و کوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

