قوباد تاڵەبانی:حکومڕانی باش بیر لەژیانی داهاتووی نەوەکانی دەکاتەوە
کوردستان 09:21 PM - 2023-06-25
نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران
ئەمڕۆ ٢٥-٦-٢٠٢٣ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بەمەبەستی تاوتوێکردنی پلانەکانی چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی مەترسییە ژینگەییەکان لەگەڵ کۆمەڵێک لە پسپۆڕان و کەسانی ئاکادیمی لە بواری ژینگە کۆبووەوە، دواتر لەپۆستێکدا لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند:"حکومڕانییەک بەرامبەر بە نەوەکانی داهاتوو بەرپرسیار نەبێت، بەرامبەر بە ژیانی ئەو نەوەیەش بەرپرسیار نییە کە حوکمی دەکات".
دەقی پۆستەکە:
پرسی ژینگە وەک پێوەر..
وەکچۆن دایک و باوکێکی دڵسۆز هەموو شتێک دەکەن تا داهاتوو و ژیانێکی باش بۆ منداڵەکان و نەوەکانیان مسۆگەر بکەن، حکومڕانییەکی باشیش حکومڕانییەکە کە بیر لە ژیانی نەوەکانی داهاتوو بکاتەوە. حکومڕانییەک بەرامبەر بە نەوەکانی داهاتوو بەرپرسیار نەبێت، بەرامبەر بە ژیانی ئەو نەوەیەش بەرپرسیار نییە کە حوکمی دەکات.
بە هەمان شێوە کۆمەڵگایەکیش کە بەرامبەر بە نەوەکانی داهاتوو بەرپرسیار نەبێت، کۆمەڵگایەکی تەندروست نییە.
لێکۆڵینەوە ژینگەییەکان پێمان دەڵێن داهاتوویەکی مەترسیدار چاوەڕێی نەوەکانی داهاتوو دەکات، رەنگە ئەم نەوەیە دواین نەوەبێت بتوانێت پێش بە هەندێک لە کارەساتە ژینگەییەکان و لێکەوتە مەترسیدارەکانی بگرێت، ئەم نەوەیە چ وەک حکومڕان و چ وەک کۆمەڵگا.
هەربۆیە لەم سەردەمەدا هیچ حکومڕانییەک حکومڕانییەکی باش نییە ئەگەر پاراستنی ژینگە ئەولەوییەتی ستراتیژی نەبێت، هیچ کۆمەڵگایەکیش کۆمەڵگایەکی زیندووی هۆشیاری بەرپرسیار نییە کە بەرامبەر بە ژینگەکەی هەستیار نەبێت.
ئەمڕۆ لەگەڵ کۆمەڵێک لە پسپۆڕان و کەسانی ئاکادیمی لە بواری ژینگە کۆبوومەوە، تاوتوێی پلانەکانی چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی مەترسییە ژینگەییەکانمان کرد، لە ماوەکانی داهاتوودا کۆبوونەوەی فراوانتریش لەسەر ئاستی پسپۆڕانی هەرێم و عێراق دەکەین تا بە هەوڵ و هیمەتی هەمەلایەنە بتوانین پرسی ژینگە بکەینەوە ئەولەوییەتی ستراتیژی لە سیاسەتی عێراق و هەرێمی کوردستان.
هەر لەم چوارچێوەیەدا سبەی کۆبوونەوەیەکی فراوانتر دەکەین بە بەشداری وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم و سەرجەم کونسوڵ و نێردە دیپلۆماسییەکان لە هەرێم تا بە هاوکاری نێودەوڵەتی و وڵاتانی دۆست پێکەوە پلانێکی تۆکمەی گشتگیر ئامادە بکەین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
12:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20 -
بومەلەرزە دیالە و رۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت
عیراق 09:21 AM - 2026-07-20 -
چوار ژنی تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیرکران
کوردستان 09:07 PM - 2026-07-19 -
میدیای بەرپرسیار بەرامبەر میدیای چەواشەکار
بیروڕا 09:03 PM - 2026-07-19 -
هاوخەمی بافڵ تاڵەبانی بۆ دکتۆر محەمەد خۆشناو
پرسەنامە 08:19 PM - 2026-07-19




.jpg)


دابەزێنە

